ئه‌مریکاگرنگترین

مارتینۆ باسی گەڕانەوەی لیۆ مێسی دەکات

تاوەکو ئێستا ئامادەنییە

یاریگا –

دوای بەشداری نەکردنی لە یاری بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممەی ئینتەر مەیامی، تاتا مارتینۆ، راهێنەری یانە ئەمریکییەکە نوێترین پێشهاتەکان ئاشکرا دەکات.

مەیامی لە یاریگای خۆی بە ئەنجامی 2-1 لە یاری چوونی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگی کۆنکاکاف بە مۆنتێری مەکسیکی دۆڕا.

سەرەڕای دەستپێکردنەوەی مەشقەکانی لیۆنێل مێسی، بەلام بەشداری لە یارییەکەدا نەکرد. مارتینۆ روونیکردەوە، تاوەکو ئێستا وادەی گەڕانەوەی مێسی دیارنییە.

رۆژ بە رۆژ دۆخی مێسی باشتر دەبێت، بەشداریکردنی لەم یارییە هەندێک مەترسیدار بوو، چونکە بە تەواوی ئامادەنییە، بزانین بۆ یارییەکانی داهاتوو بەرامبەر کۆلۆرادۆ و مۆنتێری چی نوێ دەبێت.

لەوەتەی پەیوەندیکردنی مێسی بە مەیامییەوە، یانە ئەمریکییەکە تەنیا دوو یاری لە کۆی 12 یاری بردووەتەوە، ئەمەش بێ کاریگەری یانەکە بەبێ مێسی پیشان دەدات.

شەممە مەیامی لە خولی ئەمریکی بەرامبەر کۆلۆرادۆ راپیدس یاری دەکات و دواتر یاری گەڕانەوە بەرامبەر مۆنتێری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button