ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

كەی ئێمباپێ پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە دەكات؟

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد، یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە كۆتاییهێنان بە گرێبەستی كیلیان ئیمباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانی هەمان وڵات نزیك دەبێتەوە.

لە ماوەی رابردوودا زۆربەی سەرچاوە باوەڕپێكراوەكان ئاشكرایانكرد، كیلیان ئێمباپێ بە پاریس سان جێرمانی راگەیاندووە كە لە كۆتایی وەرزدا نایەوێت گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە و دەیەوێت پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بكات.

گرێبەستەكەی ئێمباپێ لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی ماركا، ریال مەدرید گڵۆپی سەوزی بۆ كیلیان ئێمباپێ هەڵكرد، بۆ ئەوەی وادەیەك بۆ پەیوەندیكردنی بە یانەكەوە دیاری بكات. هەروەها یەكەم كەس بێت كە گرێبەستەكە رابگەیەنێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو مامەڵەیەی کە کیلیان ئێمباپێ ئێستا لەلایەن ئیدارەی پاریس سانجێرمانەوە لەگەڵی دەکرێت، بەهیچ شێوەیەک سەرسامی نەکرد، یاریزانەکە چاوەڕێی ئەوە بوو کە ئەمە رووبدات دوای ئەوەی پێی راگەیاندن کە نایەوێت گرێبەستەکەی نوێ بكاتەوە.

لە راپۆرتەكەی ماركاشدا هاتووە، گۆڵكارە فەڕەنسیەكە لە هەفتەی یەكەمی مانگی شوباتی رابردوو گرێبەستەكەی لەگەڵ ریال مەدرید بۆ ماوەی پێنج ساڵ واژۆ كرد.

لە درێژەی راپۆرتەكەشدا هاتووە، لەبەرئەوەی هەردوو یانە هێشتا لە كێبڕكێی یارییەكانی چامپیۆنزلیگدان، هەر بۆیە راگەیاندنی گرێبەستەكە دوا دەكەوێت.

كیلیان ئێمباپێ بە درێسی پاریس سانجێرمانەوە

لەم وەرزەی لیگ وەندا ئێمباپێ بەشداری لە 25 یارییدا كردووە و توانیویەتی 24 گۆڵ بكات و پێنج گۆڵیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button