ئه‌وروپاگرنگترین

چاڤی لەلایەن یانەیەكی دەرەوەی پێنج خولە بەهێزەكە داواكراوە

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا دوایین پێشهاتەكانیان دەربارەی داهاتووی چاڤی هێرناندێز راهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ئاشكرا كرد.

لە ماوەی رابردوودا چاڤی رایگەیاند، لە كۆتایی وەرزدا ریزەكانی بارسێلۆنا جێدەهێڵێت.

چاوەڕوان دەكرێت رۆژی 10ی ئەم مانگە پاریس سانجێرمان لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یاری چوونی قۆناخی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی سپۆرت، یانەی ئەیاكس ئەمستەردامی هۆڵەندی دەیەوێت بۆ وەرزی نوێ چاڤی هێرناندێز وەك راهێنەری نوێی یانەكەی دەستنیشان بكات.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئیدارەی یانە هۆڵەندیەكە پێیان وایە چاڤی گونجاوترین راهێنەرە كە لەگەڵ پڕۆژەی یانەكە بۆ وەرزی داهاتوو بگونجێت، بەتایبەت كە بەشدارێكردووە لە گەشەپێدانی لاوەكانی بارسێلۆنا و دەرفەتی یاریكردنی پێداون، كە ئەمەش هەمان سیاسەتی یاریكردنی ئەیاكسە.

لە راپۆرتەكەی سپۆرتیشدا هاتووە، پلانی چاڤی ئەوەیە لە دوای رۆیشتنی لە بارسێلۆنا ماوەی ساڵێك پشوو وەربگرێت.

ئەیاكس بە كۆكردنەوەی 44 خاڵ لە ریزبەندی پێجەمی خولی نایابی هۆڵەندی دێت و بە جیاوازی 31 خاڵ لە دوای ئایندهۆڤنی پێشەنگەوە دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button