ئینگلتەراگرنگترین

هەموو شتێک بزانە؛ بەڵگەفیلمی مانچێستەر سیتی لە نێتفلیکس بڵاوکرایەوە

بەڵگەفیلمەکە لە شەش ئێپیسۆد پێکدێت

یاریگا –

ئەمڕۆ سێشەممە، دۆکیومێنتەری مانچێستەر سیتی لە نێتفلیکس بڵاوبووەوە.

دۆکیومێنتەرییەکە بە ناوی ”بەیەکەوە: براوەکانی سێیانە – Together: Treble Winners” سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە نێتفلیکس بڵاوکرایەوە. دۆکیومێنتارییەکە لە شەش زنجیرە پێکهاتووە و باس لە نهێنییەکانی سەرکەوتن و بردنەوەی سێ نازناوی وەرزی رابردووی مانچێستەر سیتی دەکات.

سەرەڕای پیشاندانی لایەنە ئەرێنییەکانی مانچێستەر سیتی، بەڵام بە هیچ شێوەیەک باسی لە تۆمەتەکانی شکاندنی رێساکانی یاری خاوێن و کێشەکانی جواو کانسێلۆی لەگەڵ پێپ گواردیۆلا نەکردووە.

دۆکیومێنتەرییەکە لەلایەن تیمی وەبەرهێنانی ڤیدیۆیی مانچێستەر سیتییەوە تۆمارکراوە و سەرنجییان لەسەر کەسایەتی یاریزانان و شێوازی مامەڵەکردنیان داندراوە.

بە درێژایی دۆکیومێنتەرییەکە، چەندین جار گواردیۆلا بە چاوێکی پڕ ئاو دەبیندرێت، بە تایبەت دوای بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ.

دوا زنجیرەی بەڵگەفیلمەکە بە گوتارێکی خەلدوون موبارەک، سەرۆکی یانەکە کۆتاییدێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button