ئیسپانیاگرنگترین

فلۆرینتینۆ پێرێز: ئەم یاریزانەی ریال خەڵاتی باڵۆن دۆر بەدەست دەهێنێت

یاریگا –

دوای بردنەوەی ریال مەدرید بەرا،بەر ئاتلێتیک بلباو، فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ریال مەدرید، پێشبینی ئەوەی کرد کە ئەستێرەیەکی یانەکەی لە داهاتوودا خەڵاتی باڵۆن دۆر بەدەست دەهێنێت و ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەم یاریزانە جود بێلینگهام نییە!

بەدرێژایی ساڵانی رابردوو ئەفسانەییەکانی وەک ئەلفریدۆ دی ستیفانۆ و کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لۆکا مۆدریچ و کەریم بێنزێما، لەکاتێکدا جلە سپییەکانی مەدریدیان لەبەربووە، هەموویان خەڵاتی باڵۆن دۆریان بەدەستهێناوە، فلۆرێنتینۆ پێرێزیش تازە ئەستێرەیەکی دیکەی تیپەکەی بە شایستەی ئەو خەڵاتە دەزانێت.

لە کاتێکدا زۆرێک پێیان وایە جود بێلینگهام یان تەنانەت ڤینیسیۆس جونیۆر دەبێتە یاریزانی داهاتووی ریال مەدرید کە خەڵاتی باڵۆندۆر بباتەوە، بەڵام سەرۆکی یانەکە رۆدریگۆی پێ شایەنی ئەو خەڵاتەیە.

رۆدریگۆ گۆس، هێرشبەری ریال مەدرید

پێرێز لە چاوپێکەوتنێکدا دوای یارییەکەی بەرامبەر ئاتلیتیک بلباو گوتی:

رۆدریگۆ خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بەدەست دەهێنێت. گومان مەکەن ئەو یاریزانێکی ناوازەیە. توانای بەدەستهێنانی باڵۆن دۆری هەیە و لە کۆتاییدا بەدەستی دەهێنێت.

ئەم یاریزانە تەمەن 23 ساڵە لەم وەرزەدا لە 42 یاریدا 15 گۆڵی بۆ ریال مەدرید تۆمارکردووە و لە ساڵی 2019ەوە پەیوەندی بە مەدریدییەکانەوە کردووە بە گشتی 52 گۆڵی لەگەڵ ئەو یانەیە هەیە.

ئەگەر رۆدریگۆ خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بباتەوە، ئەوا دەبێتە یەکەم یاریزانی بەڕازیلی لە دوای کاکا لە ساڵی 2007 کە ئەم خەڵاتە بەدەست بهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button