ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

مانچێستەر سیتی یاریزانێكی بۆ گەڕایەوە

یاریگا –

پێپ گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی، هەواڵێكی خۆشی پێگەیشت دوای ئەوەی چەكێكی بەهێزی پێش یاریی داهاتوو بۆ گەڕایەوە.

وا بڕیارە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری ئاستۆن ڤێلا بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 31ی پرێمەرلیگ.

مانچێستەر سیتی یاری رابردوویان بەرامبەر ئارسیناڵ بوو لە یاری لوتكەدا هەردوو یانە بە بێ گۆڵ یەكسان بوون.

لە راهێنانەكانی شەوی رابردووی سیتیزندا جۆن ستۆنز بەرگریكاری یانەكە بەشداری لە راهێنانە بە كۆمەڵەكاندا كردووە، پێش رووبەڕووبوونەوەكەیان بەرامبەر ئاستۆن ڤێلا و ئامادەیە بۆ یاریكردن.

ستۆنز لە یاری هەڵبژاردەكەی ئینگلتەرا بەرامبەر بەلجیكا تووشی پێكان بوو، بەهۆیەوە نەیتوانی لە یاری ئارسیناڵ بەشداری بكات.

مانچێستەر سیتی بە كۆكردنەوەی 64 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی پرێمەرلیگ دێت و بە جیاوازی سێ خاڵ لە دوای لیڤەرپوولی پێشەنگەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button