ئاسیائه‌مریکا

نێیمار دەگەڕێتەوە سانتۆس

نێیمار داسیلڤا، یانەی سانتۆسی ئاگادارکردووەتەوە کە ساڵی داهاتوو دەگەڕێتەوە ئەو یانەیە.

نێیماری 32 ساڵ لە ئێستادا یاریزانی هیلالی سعوودیە بەڵام بەهۆی پێکانەوە دوورە لە یاریگاکان و لەم ماوەیەشدا سەردانی یانە دێرینەکەی وڵاتەکەی کرد.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی گۆڵ، لە میانەی ئەو سەردانەیدا، نێیمار بە سانتۆسی راگەیاندووە کە لە 2025 دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ هیلال، دەگەڕێتەوە سانتۆس.

هەروەها، لەلایەکی دیکە دەیڤد بێکهام هەوڵ دەدات ئەو یاریزانە لەگەڵ لیۆنێل مێسی لە ئینتەر مەیامی بەیەک بگەیەنێتەوە بەڵام نوێترین پێشهاتەکان ئاماژە بەوە دەکەن، نێیمار ئەو داوایەی بێکهام رەتدەکاتەوە و دەگەڕێتەوە ئەو یانەیەی بەجیهانی ناساند.

بابەتی زیاتر

Back to top button