ئه‌مریکاگرنگترین

“مێسینهۆ” جەنگی گەورەکانی ئەوروپای خۆشتر کردووە

یاریگا –

تا دێت ناوی ئەو یانە گەورانەی ئەوروپا زیاتر دەبێت لە خواستیان بۆ بەدەستهێنانی ئێستیڤاو ویلیانی پاڵمێراس.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاوی کردووەتەوە کە سەرەڕای هەوڵەکانی چێڵسی بۆ گواستنەوەی ئێستیڤاوی تەمەن ١٦ ساڵ، لە پاڵ ئەوانیشدا یانەکان مانچێستەر سیتی، مانچێستەر یونایتد، ئارسیناڵ و پاریس سان جێرمان هەن بۆ هەمان مەبەست، بەڵام پێ دەچێت بارسێلۆنای ئیسپانی بەهێزترین ئەگەر بێت لە بەدەستهێنانی تواناکانی ئەو لاوە بەرازیلیە بەتایبەت کە خودی یاریزانەکە پێشتر لە لێدوانێکیدا پۆشینی درێسی بلاوگرانای وەک خەون ناو بردبوو. جەختیشی کردبووە کە ئەو بە تەماشاکردنی نێیمار و مێسی و سوارێزەوە گەورە بووە و هاندەری یانە کەتەلۆنیەکەیشە.

ئێستیڤاو کە ناویشی زیاتر وەک “مێسینهۆ” دەبرێت، لە لاکان یاری دەکات و خاوەنی بەهرە و لێهاتووییەکی زۆرە لە بڕین و تێپەڕاندنی یاریزاندا.

رۆژنامەی سەندەی میرەری ئینگلیزیش زانیاری خستووەتە ڕوو کە یانەکانی چێڵسی و بارسێلۆنا کار دەکەن بۆ گواستنەوەی “مێسینهۆ” کە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاڵمێراس خۆی دەدات لە ٥١ ملیۆن پاوەند.

بەشێك لە جوڵە و یاریکردنی ئێستیڤاو:

بابەتی زیاتر

Back to top button