ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ئانچێلۆتی باس لە گرنگی میلیتاو دەكات

یاریگا –

كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دوای بردنەوەكەیان بەرامبەر ئاتلێتیك بلباو، ستایشی یاریزانەكانی دەكات.

شەوی رابردوو ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ئاتلێتیك بلباوی كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 30ی لالیگا.

هەردوو گۆڵەكەی مەدرید لەلایەن رۆدریگۆ لە خولەكەكانی 8 و 73 تۆمار كرا.

لە دوای یارییەكە كارلۆ ئانچێلۆتی گوتی:

بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی یاریزانەكان لەگەڵ هەڵبژاردەكانیان هاتوونەتەوە، چاوەڕێمان دەكرد یارییەكە ئاڵۆز بێت، بەڵام زۆر باش دەستمان پێكرد، زوو پێشكەوتین، لە سەر ئاستی بەرگریش زۆر رێكخراو بووین.

دەربارەی بەرگری تیمەكەی گوتی:

ئەوە بەشێكە لە وەرزێكی تەواو، پابەندبوونێكی بە كۆمەڵ هەیە، هێرشبەران رۆڵی بەرگری دەگێڕن و تیمەكەمان لە بارودۆخێكی باشدایە.

وزەمان نەبوو زۆر پێشبكەوین، چونكە ڤاڵڤێردی و بێڵینگهام بە رێژەی %100 ئامادە نەبوون.

دەربارەی گەڕانەوەی میلیتاو لە دوای 232 رۆژ، كارلۆ گوتی:

ئەمڕۆ زۆر كەم یاری كرد، بەڵام زۆر گرنگ بوو بۆ ئێمە كە گەڕایەوە، لە كۆتاییەكانی وەرزداین و پێوویستمان بە هەمووان هەیە، پێش هەمووی بەرگریكارێكی بەهێزی وەك میلیتاو.

میلیتاو لە یاری شەوی رابردوو بەرامبەر ئاتلێتیك بلباو

بەو بردنەوەیە ریال مەدرید كۆی خاڵەكانی بۆ 75 خاڵ بەرزكردەوە و بە جیاوازی هەشت خاڵ لە پێش بارسێلۆنای دووەمەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button