ئینگلتەراگرنگترین

چێڵسی بە ناچاریی دوو لە ئەستێرەکانی دەفرۆشێت

یاریگا –

یانەی چێڵسی ئامادەکاریی دەکات ئەم هاوینە دوو لە دیارترین ئەستێرەکانی بفرۆشێت تا بیسەلمێنێت پابەندی یاساکانە.

یاسای دارایی خاوێن و سوود و بەردەوامیی لە پریمەرلیگ، کە یاسایەکی پڕ گرێوگۆڵە و یانەکانی ئەو خولەی ناچار کردووە بە هەستیارییەوە مامەڵە بکەن لە داهات و خەرجی و قەبارەی زیانی ماددی، یانە لەندەنیەکەی ناچار کردووە بۆ چنگخستنی بڕە پارەیەک کە وەک رۆژنامەی دەیلی مەیڵ ئاماژەی پێ کردووە ١٠٠ ملیۆن پاوەندە، لە فرۆشتنی هەریەکە لە رییس جەیمس و کۆنۆر کالاگێر بخاتە سەر داهاتەکانی و بەرزتری بکاتەوە، ئەگەرنا دووچاری سزا دەبێتەوە ئەگەر هاتوو زیانەکانی لە سنووری دیاریکراو لا بدات.

بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی تایمزی بەریتانی، چێڵسی لە مەترسیدایە هاوشێوەی ئیڤەرتن و نۆتینگهام سزا بدرێت کە یاسای سوود و بەردەوامیان پێشێل کردبوو دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠٢٢ لە رادە بەدەر خەرجییان هەبوو.

بلووز بە خاوەندارێتی تۆد بۆیلی سەرمایەداری ئەمریکی، لەم ساڵانەی دواییدا بە شێوەیەکی نائاسایی پارەی لە گواستنەوەکاندا خەرج کردووە، بە جۆرێک تەنها لە کڕینی ئینزۆ فێرناندێز و مۆیسیس کایسیدۆ بڕی ٢٠٠٦ ملیۆن پاوەندی داوە.

یاسای سوود و بەردەوامیی، چوارچێوەیەکی بۆ ئاستی خەرجی و زیانی دارایی یانەکانی پریمەرلیگ داناوە بە جۆرێک نابێت زیانەکانیان لە سێ وەرزی لەسەر یەک،  ١٠٥ ملیۆن پاوەند تێپەڕ بکات. لە روودانی ئەوەدا، ئەوا دووچاری سزا دەبنەوە کە بە زۆری خۆی لە داشکاندنی خاڵدا دەبینێتەوە.

شینپۆشەکانی لەندەن سەرباری خەرجیە زەبەلاحەکانیان، نەیانتوانیوە وەک ڕکابەرێکی قورس خۆیان بسەلمێنن و ئاستی یانەکە بە گۆڕینی راهێنەری یەک لە دوای یەکیش بەرەوپێشەوە نەچووە، بە جۆرێک دوورکەوتوونەتەوە لە هەر پاڵەوانێتیەکی ئەورووپیش.

بابەتی زیاتر

Back to top button