ئاسیاگرنگترین

راهێنەری سیئۆل هاڕە بە لینگارد دەکات!

یاریگا –

کیم کی دۆنگ، راهێنەری سیئۆلی کۆریای باشوور بە رەخنە بێ پێچ و پەناکانی هاڕە بە جیسی لینگاردی یاریزانی دەکات.

لینگارد ئەم زستانە لە نۆتینگهامی وڵاتەکەیەوە گواسترایەوە سیئۆل بە گرێبەستێکی دوو وەرزە و بژاردەی نوێکردنەوەی بۆ وەرزێک زیاتر.

کیم دۆنگی راهێنەر تا ئێستا دوای چوار یاری لە دەستپێکی خولی کۆریی لینگاردی وەک سەرەکی بەشداری پێ نەکردووە. بگرە  رەخنەی راستەوخۆ و بێ پەردەی لە یاریزانە ئینگلیزیەکە گرت بەهۆی هەوڵنەدان و کۆششی پێویست و وتی

من زۆرم بیر کردووەتەوە لەبارەی لابردنی لینگارد. پێموانیە یاریزانێک کە نەتوانێت چەند خولەکێک ڕا بکات، یاریزانی تۆپی پێ بێت. ئەگەر نەجەنگێت و لە یاریزانێک باشتر رانەکات کە ٩٠ خولەک ڕا دەکات، ئەگەر بەناو یاری تۆپی پێ دەکەیت، باشتر نییە یاریزانە خانەنشینەکانی بهێنیت؟

سیئۆل لە چوار یاری خۆیاندا بردنەوەیەک و دوو یەکسانبوون و شکستێکیان هەیە و لە پلەی حەوتەم دێن.

جیسی بە ئومێدی پێشکەشکردنی توانایەکەی زیاتر، گواسترایەوە یانەکە و بە مووچەی ساڵانەی بڕی ١٥٠ هەزار دۆلار کە بەرزترین مووچەی نێو یاریزانەکانە، بەڵام دۆخەکە بەم جۆرە بەردەوام بێت پێ ناچێت ماوەی گرێبەستەکەی لەو وڵاتە تەواو بکات و بەڕێ دەکرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button