ئه‌ڵمانیائه‌وروپاگرنگترین

تۆماس تۆخێل هیوای لەدەستداوە و پیرۆزبایی لە ركابەرەكەی دەكات

یاریگا –

تۆماس تۆخێل، راهێنەری ئەڵمانی یانەی بایرن میونشنی هەمان وڵات باس لە دۆڕاندنەكەیان بەرامبەر بۆڕووسیا دۆرتمۆند دەكات.

شەوی رابردوو بایرن میونشن لە یاریگای ئالیانز ئارێنای تایبەت بە خۆی میوانداری بۆڕووسیا دۆرتمۆندی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 27ی بۆندسلیگا.

لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەكە تۆخێل گوتی: 

پیرۆزبایی لە بایەر لیڤەركوزن دەكەم، ئەمساڵ نازناوی خولیان بەدەستهێنا، ركابەرییەكان كۆتایی هات.

بە شێوەیەكی گشتی یارییەكەی بەرامبەر بۆڕووسیا دۆرتمۆند یارییەكی ئاست بەرز نەبوو، یارییەكی مامناوەند بوو، بەداخەوە خێرایی و ئاستمان كەم بوو.

ئێمە زۆر بێ هیوا بووین لە شێوازی یاریكردنمان، لە هیچ قۆناخێكی یارییەكەدا هەستمان بە رۆحیەتی تیمەكە و جەنگان بۆی نەكرد، كە ئەمەش پێوویستە بۆ بردنەوەی یارییەكی تۆپی پێ.

هەروەها لە چەندین كاتی یارییەكەدا بەخت یاوەرمان نەبوو، وەك هەلەكەی هاری كەین، هیوادارین شتەكان باشتر بن.

بایرن میونشنبە كۆكردنەوەی 60 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی بۆندسلیگا دێت و بە جیاوازی سیانزە خاڵ لە دوای بۆڕووسیا دۆرتمۆندی پێشەنگەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button