کوردستان

یانەی ئاڕاڕات نزیکە ماڵئاوایی لە خولی نایابی کوردستان بکات

یانەی ئاڕاڕات ئەم وەرزە بە بارودۆخێکی خراپ گوزەر دەکات و نزیکە لەوەی ماڵئاوایی لە خولی نایابی کوردستان بکات.

دوای بە دەستهێنانی پلەی دووەم لە وەرزی ڕابردووی خولی نایابی کوردستان و جامی هەرێمی کوردستان، ئەم وەرزە یانەی ئاڕاڕات بە بارودۆخێکی خراپدا تێپەڕ دەبێت و نزیکە دابەزێت بۆ ڕیزی یانە پلە یەکەکانی کوردستان لە وەرزی داهاتوو، کاردۆ کەمال بەرگریکاری یانەکە دەربارەی ئەنجامە خراپەکانی تیپەکەی بە تۆڕی وەرزشی یاریگای ڕاگەیاند: هۆکاری ئەنجامەکانمان دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی دارایی تیپەکە و کەمی یاریزان، بێگومان ئەگەر باری داریی باش نەبێت ناتوانیت گرێبەستی یاریزانی باش واژۆبکەیت، قەیرانەکە لە سەرەتای وەرزە وە هەبووە و بەرپرسانی یانەکەش هەمووکات لە هەوڵی چارەسەر کردنیدان بەڵام تائێستا دۆخەکە باشتر نەبووە، یاریزان مافی خۆی لە کاتی خۆی وەرنەگرێت تووشی دڵە ڕاوکێ دەبێت کە ئەمەش کاریگەریەکی ترە لە سەر یاریزانەکانی ئێستای تیپەکە.

یانەی ئاڕاڕات 28 خاڵی هەیە لە ڕیزبەندی پازدەم و پێشکۆتایی خولی نایابی کوردستان دێت، هەفتەی داهاتووش دەبێتە میوانی یانەی زاخۆ لە گەڕی 27ـی خولی نایابی کوردستان.

بابەتی زیاتر

Back to top button