یاریگا–
ماریۆ بالۆتێلی، هێرشبەری ئیتاڵی یانەی برێشا وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر هوتافی هاندەرانی ئینتەر میلان پەنجەی ناوەڕاست بەرامبەریان بەرز دەکاتەوە.
ماڵپەری ئێف سی ئینتەر نیوز وێنەیەکی بڵوکردۆتەوە و لە وێنەکەدا دەرکەوتووە هێرشبەری برێشا وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر هاندەرانی یانەکەیان پەنجەی ناوەڕاستیان پیشان دەدات و ئەم دیمەنەش دەنگۆیەکی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە و چاوەڕێش دەکرێت ئەو یاریزانە تووشی سزایەکی قورس ببێت.
بالۆتێلی لەو کاتەی کە لە ریزەکانی ئینتەر میلان یاری دەکرد نێوانی لەگەڵ هاندەرانی ئەم یانەیە کێشەی تێکەوت و تاوەکو ئێستاش کێشەکان بەردەوامن.