سعودیە

راهێنەری هیلال باسی ئاستی یاریزانی لە مانگی رەمەزاندا دەکات

یاریگا –

خۆرخێ خیسۆس، راهێنەری پورتوگالی یانەی هیلال دەڵێت، بەڕۆژووبوونی یاریزانەکانی لە مانگی رەمەزاندا هیچ کێشەیەکی بۆ دروست نەکردووە.

هیلال لە مانگی رەمەزاندا تا ئێستا دوو یاری ئەنجامداوە، لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ئیتیحادی بردووەتەوە و لە خولی پیشەگەری سعودیەشدا بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بەرامبەر زەمێک سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.

لە چاوپێکەوتنێکدا، خیسۆس گوتی:

رەمەزان بۆمن ئەزموونێکی نوێیە لە سعودیە. من لە سەرەتای پەیوەندی کردنم بە هیلالەوە ئەزمونێکی وان نەبووە. رەمەزان لێرەدا بەشێکە لە فەرهەنگ و ئایینی خەڵک و هەستم دەکرد کە زانیاریم لەسەر ئەم کولتوورە زیاتر بووە.

راهێنەرە پورتوگالییەکە لەم مانگەدا سەبارەت بە بارودۆخی تیپەکەی روونیکردەوە و گوتی:

لە مانگی رەمەزاندا خۆم لەگەڵ بارودۆخەکەدا گونجاندووە. رۆژ بە رۆژ زیاتر فێربووم و یاریزانەکانیش رۆژ بە رۆژ جیاواز دەرکەوتن. دەبوو زیاتر لەم بۆنە نوێیە و بەڕۆژووبوونی یاریزانان لە مانگی رەمەزاندا تێبگەم. لە هەر حاڵەتێکدا هەموو شتێک ئاسانە و لەگەڵ هەر شتێکدا خۆمان دەگونجێنین.

هیلال لە مانگی رەمەزان دوای پشووی فیفادێی 4 یاری تر ئەنجام دەدات. لە خولەکەدا خوێندکارەکانی خیسۆس رووبەڕووی یانەکانی شەباب و ئەخدۆد دەبنەوە و لە جامی سوپەریشدا بەرامبەر نەسر یاریی دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button