ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوو یانەی لەندەن داوای ئۆسیمین دەکەن

مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئۆسیمین 120 ملیۆن یۆرۆیە

یاریگا –

چێڵسی و ئارسیناڵ لە نزیکەوە چاودێری ڤیکتۆر ئۆسیمین، هێرشبەری ناپۆلی دەکەم.

گۆڤاری ناپۆلی ماگازین بڵاویکردووەتەوە، یانەکانی چێڵسی و ئارسیناڵی باکووری لەندەن، ئامادەن بڕی 77 ملیۆن پاوەند لە پێناو گواستنەوەی ئەستێرە نایجیرییەکە خەرج بکەن.

تاوەکو ئێستا ناپۆلی بڕیاری کۆتایی لەبارەی داهاتووی ئۆسیمین نەداوە، بەڵام رەنگە بە گەیشتنی ئۆفەرێکی گونجاو، بیر لە دەستبەرداربوونی لە ڤیکتۆر بکەنەوە.

مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئۆسیمین بریتییە لە 120 ملیۆن یۆرۆ، ئەم پارەیە دەبێتە هۆکارێکی گرنگ بۆ وەبەرهێنانی زیاتر لە یانەکەی پاڵەوانی سێریا ئەی وەرزی رابردوو.

چێڵسی سوورە لەسەر گواستنەوەی هێرشبەرێکی گۆڵکار و دۆزینەوەی جێگرەوەیەکی گونجاو بۆ نیکۆلاس جاکسن، ئەو هێرشبەرەی نەیتوانیوە ببێتە گۆڵکاری یانە لەندەنییەکە.

باڵادەستی ئارسیناڵ لە گواستنەوەی ئۆسیمین زیاترە، چونکە بە ئەگەرێکی زۆر بەشداری لە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو دەکات و لەم وەرزەشدا خەریکی رکابەرییە لەسەر نازناوی پرێمەرلیگ، کەچی چێڵسی لە پلەکانی گەیشتن بە چامپیۆنزلیگ دوورە و ئەمەش ئەگەرەکانی گواستنەوەی ئۆسیمین کەمتر دەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button