عێراقکوردستان

یاریزانێکی هەڵبژاردەی عێڕاق بووە ڕاهێنەری یانەی گازی باکوور

یانەی گازی باکووری بەشدار لە خولی نایابی عێڕاق دوای دۆڕانە گەورەکەی بەرامبەر یانەی بەحری دەستلەکارکێشانەوەی ڕاهێنەرەکەی قبوڵکرد.

نوێنەرەکەی شاری کەرکوک لە گەڕی دوازدەی خولی نایابی عێڕاق لە کۆمەڵەی دووەم تووشی دۆڕانێکی گەورەهات بەرامبەر یانەی بەحری بە ئەنجامی 4_1 گۆڵ، دوای کۆتایی هاتنی یاریەکەش ناتق حەدادی ڕاهێنەر دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش کردوو کارگێڕی یانەکەش قبوڵیان کرد، ئەمڕۆش یانەی گازی باکوور ڕایگەیاند کەوا مستەفا کەریمی یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی عێڕاق بە فەرمی وەک ڕاهێنەری تیپەکە دیاری کراوە و هەر ئەمڕۆش سەرپەرشتی یەکەم یەکەی مەشق و ڕاهێنانی تیپەکەی کرد.

یانەی گازی باکوور کە لە کۆمەڵەی دووەمی خولی نایابی عێڕاق یاری دەکات بە 16 خاڵ لە ڕیزبەدی شەشەمە و گەڕی داهاتووش میوانداری یانەی سناعە دەکات.

Back to top button