ئیسپانیاگرنگترین

کوکێ لە پێناو مانەوەی لە ئاتلێتیکۆ مەدرید قوربانی ماددی داوە

یاریگا –

ئەمڕۆ ئەتڵەتیکۆ مەدرید بە فەرمی نوێکردنەوەی گرێبەستی کوکێی ناوەڕاستی یانەکەی راگەیاند.

بە گوێرەی گرێبەستی پێشووتریان، ئەستێرە ئیسپانییەکە تا هاوینی ئەم ساڵ رۆخی بلانکۆس مایەوە. بەڵام بە ڕێكکەوتنێکی دوولایەنە، ساڵێکیتری بۆ درێژ کرایەوە.

خۆشەویستی بۆ مانەوەی لە واندا میرۆپلیتانۆ، وای لە یاریزانەکە کرد بڕی مووچەکەی کەمتر بکاتەوە بۆ ئەو ماوەیەی لەگەڵ ئەتڵەتیکۆ دەمێنێتەوە.

گرێبەستە نوێیەکەی، وەک فابریزۆ رۆمانۆ باسی لێوە کردووە، بە جۆرێک دەبێت هەر ساڵێک بۆ ساڵێک درێژتر بکرێتەوە.

لە بارەی مانەوەی بۆ ساڵێکیتر لەگەڵ کوڕانی دیگۆ سیمیۆنی، کاپتنەکە وتی:

من زۆر هەلم بۆ دەهاتە پێشەوە، بەڵام هەرگیز نەمویستووە ماڵی یەکەمم جێ بهێڵم.

کوکێ خاوەنی زۆرترین بەشدارییە بە درێسی یانە مەدریدیەکەوە و ٦٢٦ یاریی بۆ ئەنجام داون. لەم وەرزەدا ٣٩ گۆڵی یاری ئەنجام داوە هیچ گۆڵێکی تۆمار نەکردووە، بەڵام پاسی پێنج گۆڵی بە هاوتیمیەکانی داوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button