ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چارەنووسی کرووس چی لێدێت؟

یاریگا –

تۆنی کرووسی ئەستێرەی ریال مەدرید بەم زووانە بڕیاری کۆتایی لەسەر داهاتووی دەدات

کرووس لە دوایین لێدوانی بۆ TVE ئاشکرایکرد، لە یەک بۆ دوو مانگی داهاتوو بڕیاری کۆتایی لەسەر چارەنووسی خۆی دەدات و تا ئەو کات بڕیارەکەی ئاشکرا دەکات.

ئەستێرە ئەڵمانییەکە دەیەوێت لە لوتکەی ئاستیدا واز لە یاریکردن بهێنێت، لە کۆتایی وەرزی رابردوو خواستێکی زۆری هەبوو ماڵئاوایی لە هاندەرانی بکات و واز لە یاریکردن بهێنێت.

بەڵام بەهۆی ئاستە بەرزەکەی، ریال مەدرید رازیکرد وەرزێکی دیکەش بمێنێتەوە، پێشبینی دەکرێت هەمان سیناریۆی وەرزی رابردوو دووبارە ببێتەوە و گرێبەستەکەی لەگەڵ مێرێنگی بۆ وەرزێکی دیکە نوێبکاتەوە.

ئەمەش دوای ئەوەی ئەستێرە ئەڵمانییەکە هەفتەی رابردوو ئاشکرایکرد، باپیرەی داوای لێکردووە وەرزێکی دیکە یاری بۆ ریال مەدرید بکات و دواتر واز لە یاریکردن بهێنێت.

تۆنی ئێستا لە لووتکەی ئاستیدایە، هەر بەو هۆیە جولیان نایگلیسمانی راهێنەری ئەڵمانیا هەوڵێکی زۆریدا تا رازیکرد جارێکی دیکە یاری بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بکاتەوە.

کرووس لە هاوینی 2014 بە بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ لە بایرن میونشنی ئەڵمانییەوە پەیوەندیکرد بە ریال مەدرید، بە درێسی یانە ئیسپانییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 455 یاری کردووە، 28 گۆڵی کردووە و 96 گۆڵیشی درووستکردووە.

4 نازناوی چامپیۆنزلیگ، 3 نازناوی لالیگا، 5 نازناوی جامی جیهانی یانەکان، 4 نازناوی جامی سوپەری ئەوروپا، 4 نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیا و نازناوێکی جامی شای ئیسپانیای لەگەڵ مێرێنگی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button