ئینگلتەراگرنگترین

ئارسیناڵ دۆخی دارایی یانەکانی پرێمەرلیگ دەقۆسێتەوە

یاریگا –

ئارسیناڵ دۆخی دارایی یانەکانی پریمەرلیگی قۆستووەتەوە و دیارترین ئەستێرەکانیانی بە ئامانج گرتووە.

یاسای دارایی خاوێن و سوود و بەردەوامی لە خولی ئینگلیزی، کە ڕێسایەکی ورد و پڕ لە پابەندبوونە، یانەکانی ئەو خولەی ناچار کردووە بڕی خەرجی و داهات و سوود و زیان بەهەند وەربگرن بۆ دووربوون لە سەپاندنی زیان بە سەریاندا. دوایین قوربانی دەستی ئەو یاسایە، نۆتینگهگام فۆرێستە کە ئەو بڕە زیانەی تێپەڕاند لە خولەکە دیاری کراوە و ٣٤.٥ ملیۆن پاوەند زیانی ساڵانەی هاتە سەر، هەر بۆیە هەفتەی رابردوو چوار خاڵیان لێ شکێنرا. هەر بۆیە ناچارن کاریگەرترین کۆڵەگەی یانەکەیان، مۆرگان گیبس وایت بفرۆشن بۆ دەستخستنی بڕە پارەیەک زیاتر.

بە گوێرەی زانیارییەکانی دەیلی ستار، گەنەرز دەیەوێت ئەم دۆخە بقۆسێتەوە و مۆرگان بگوازێتەوە یاریگای ئیمارات.

پێگەی Football Transfers نرخی یاریزانە ئینگلیزیەکەی بە نزیکەی ٤٩ ملیۆن یۆرۆ دیاری کردووە و بەوەش نۆتینگهام دەتوانێت بڕی زیانەکەی دابپۆشێت. لە کاتێکدا پێشتر لە ساڵی ٢٠٢٢ لە ریکۆردێکی مێژوویاندا بە ٣٥ ملیۆن یۆرۆ بە گۆڕانکارییەکانەوە لە وڵڤرهامپنیان کڕی.

ئەستێرە ٢٤ ساڵانەکە تا ئێستا توانیویەتی نۆ گۆڵ و ١٣ ئەسیستی هەبێت لە ٧١ بەشدارییدا لەگەڵ یانەکەی. بە گواستنەوەیشی بۆ تۆپچیەکانی لەندەن، میکێل ئارتێتا فشاری زیاتر دەخاتە سەر سمیس رۆو لە پێگەی ناوەڕاستی هێرشبەریی.

جگە لەم هەوڵە، ئارسیناڵ لە لایەکی دیکەوە چاوی بڕیوەتە تواناکانی ئەلیکساندەر ئیساکی گۆڵکاری نیوکاسڵ، کە ئەوانیش هەر بەهۆی یاسای پێشتر باسکراو، دەیانەوێت بە ناچاری دەستبەرداری یەكێک لە باشترین یاریزانەکانیانن ببن.

ناچار بە پەیوەستبوون بە یاسا، نیوکاسڵ ئەستێرەیەکی دەفرۆشێت

 

بابەتی زیاتر

Back to top button