ئینگلتەراگرنگترین

ناچار بە پەیوەستبوون بە یاسا، نیوکاسڵ ئەستێرەیەکی دەفرۆشێت

یاریگا –

یاسا توندەکانی ئینگلتەرا و خولی ئینگلیزی یانەکانی ئەو وڵاتەی ناچار کردووە پابەندبن و بە وریاییەوە مامەڵەی کڕین و فرۆشتن بە یاریزانەکانیانەوە بکەن. یانەی نیوکاسڵ لە چوارچێوەدا و بۆ هاوتەریب بوون لەگەڵ یاسای دارایی خاوێن، ڕەنگە بە ناچاری دەستبەرداری ئەتسێرەیەکی دیاری ببێت.

بە گوێرەی زانیارییەکانی  Football Insider، ماگپێس لەم هاوینەی دێت ئەلیکساندەر ئیساک دەفرۆشن بۆ خۆ لادان لە سزاکانی یاسای دارایی خاوێن و لە چوارچێوەی یاسای قازانج و بەردەوامیی.

هەر بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، ئەو بڕیارەی نیوکاسڵ دەچێتە خزمەتی ئارسیناڵەوە کە ماوەیەکی زۆرە یاریزانەکە بووەتە جێی گرنگی پێدانیان و لە لیستی بژاردە کورتکراوەکانی گەنەرزە.

ئەستێرە سویدیەکە لە ساڵی ٢٠٢٢ وەک گرانترین یاریزانی نیوکاسڵ لە ریاڵ سۆسیدادەوە گواسترایەوە پریمەرلیگ. لە ٤٢ یاری خۆیدا لە پریمەرلیگ توانیویەتی ٢٢ گۆڵ تۆمار بکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button