ئینگلتەراگرنگترین

نیوکاسڵ شوێنگرەوەی دان ئاشۆورس دەستنیشان دەکات

ئێستا پێدرۆ براز لە لەندەنە

یاریگا –

نیوکاسڵ یونایتد هەنگاوێک لە روی پێدرۆ براز، بەڕێوەبەری گشتی بێنفیکا دەکاتە شوێنگرەوەی دان ئاشۆورس.

دان ئاشۆورس زۆر نزیکە لە وەرگرتنی پۆستی بەڕێوەبەری وەرزشی مانچێستەر یونایتد، بۆیە نیوکاسڵ کارەکانی دەستنیشانکردنی شوێنگرەوەی ئاشۆورسی خێرا کردووە، روی پێدرۆ براز، دیارترین کەسایەتییە بۆ شوێنگرتنەوەی ئاشۆورس.

براز پێشتر لە کەناڵی TVI کاری دەکرد، لە ساڵی 2021 بووە بەڕێوەبەری گشتی بێنفیکا و دواتر وەک بەڕێوەبەری وەرزشی دەستنیشانکرا.

لە یەکەم وەرزی براز لەگەڵ بێنفیکا، یانەکە جارێکی دیکە بووەوە پاڵەوانی پۆرتوگال و بڕی 200 ملیۆن پاوەندی لە فرۆشتنی داروین نونێز و ئێنزۆ فێرناندێز دەسکەوت.

رۆژنامەی سەندەی تایمز بڵاویکردووەتەوە، براز لە لەندەن لەگەڵ بەرپرسانی نیوکاسڵ کۆدەبێتەوە، بەڵام سەرەتا لەگەڵ نوێنەری کۆمپانیای ئۆدگێرس بێرندستن کۆدەبێتەوە، ئەو کۆمپانیایە بەرپرسە لە دۆزینەوە و گەڕان بە دوای کەسایەتییەکانی وەرزشی.

بابەتی زیاتر

Back to top button