ئینگلتەراگرنگترین

ساوگەیت باسی گەڕانەوەی کەین بۆ میونشن دەکات

ئەستێرە ئینگلیزییەکە پێکانی هەیە و ناتوانێت یاری بکات

یاریگا –

گارێس ساوسگەیت، راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دووپاتیکردەوە، هاری کەین بەشداری یاری داهاتووی تیمەکەی بەرامبەر هەڵبژاردەی بەلجیکا ناکات.

کەین، کاپتنی هەڵبژاردەی سێ شێرەکان بە هۆی ئازارەوە، بەشداری لە یاری شەوی رابردووی ئینگلتەرا لە بەرامبەر هەڵبژاردەی بەرازیل نەکرد، لەو یارییە بەرازیلییەکان بە تاکە گۆڵی ئێندریک، یارییەکەیان بردەوە.

کەین لە یاری رابردووی بایرن میونشن بەرامبەر دارمشتاد (5-2) بەر ستوونی گۆڵ کەوت و ئازاری پێگەیشت.

ساوسگەیت لە دوای تەواوبوونی یارییەکەی بەرازیل روونیکردوە، کەین بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی دەگەڕێتەوە ئەڵمانیا و بەشداری لە یاری دۆستانەی داهاتوو بەرامبەر بەلجیکا ناکات.

کەین وەرزێکی ناوازە لە ئەڵمانیا بەڕێدەکات، تاوەکو ئێستا 31 گۆڵی کردووە و خەریکە زۆربەی ریکۆردەکان لە بۆندسلیگا دەشکێنێت.

میونشن لە 30ی ئەم مانگە لە یاری دێر کلاسیکەردا لە ئالیانز ئارێنا رووبەڕووی بۆڕووسیا دۆرتموند دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button