ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا ئۆفەرێكی گرانبەهای بۆ فرۆشتنی یاریزانێكی رەتكردووەتەوە

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ئۆفەرێكی گەورە و گرانبەهای بۆ گواستنەوەی لامین یامال ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەكەی رەتكردووەتەوە.

لامین یامال لە سەرەتایی وەرزەوە لەلایەن چاڤی هێرناندێز راهێنەری یانە كەتەلۆنییەكە بۆ تیمی یەكەم بەرز كرایەوە و لە ماوەی رابردوودا بە یەكێك لە گرنگترین یاریزانەكانی بارسێلۆنا دادەنرێت.

لە لێدوانێكیدا بۆ تەلەفزیۆنی فەرمی بارسێلۆنا خوان لاپۆرتا دووپاتیكردەوە، كە یانەكە ئۆفەرێكی بە بەهای 200 ملیۆن یۆرۆ بۆ دەستبەرداربوون لە لامین یامال رەتكردووەتەوە.

لاپۆرتا گوتی:

ئێمە ئۆفەرمان بۆ هاتبوو بۆ یاریزانانی وەك لامین یامال بە بەهای 200 ملیۆن یۆرۆ، وە گوتمان نەخێر، چونكە متمانەمان بە یاریزانەكەمان هەیە و ئێستا لە قەیراندا نین، بەپێچەوانەوە لە پرۆسەی بوژاندنەوەی ئابووریداین.

هەروەها ئۆفەرمان بۆ فرۆشتنی ئالێخاندرۆ بالدێ، فێرمین لۆپێز، گاڤی، پێدری و دی یۆنگ بۆ هاتووە، بەڵام نامانەوێت بیانفرۆشین تەنیا بەو یاریزانانە دەتوانین یەك ملیار یۆرۆ بەدەستبهێنین.

لامین یامال

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 64 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگا دێت و بە جیاوازی هەشت خاڵ لە دوای ریال مەدریدی پێشەنگەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button