ئاسیاعێراقگرنگترین

عێراق بە چەند یاری دیکە دەگاتە جامی جیهانی ؟

شەوی رابردوو هەڵبژاردەی عێراق لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال دا،  سێهەم سەرکەوتنی کۆمەڵەکەی بەدەستهێنا و لە گەیشتن بە قۆناغی سێهەم نزیک بووەتەوە.

لە قۆناغی ئێستادا،  36 هەڵبژاردەی ئاسیا دابەشکراون بەسەر نۆ کۆمەڵەی چوار تیم. یەکەم و دووهەمی کۆمەڵەکان دەگەنە قۆناغی سێهەم. بەڵام ئەو هەڵبژاردەیەی بە پلەی یەکەم سەربکەوێت راستەوخۆ سەردەکەوێت بۆ جامی ئاسیای داهاتووش.

عێراق لە قۆناغی دووهەم دا خاوەنی نۆ خاڵە لە سێ یاری دا،  لەباری بردنەوەیاخود بەرامبەربوون لە یاری چوارەم کە بەرامبەر فیلیپینە بە ئەگەرێکی زۆرەوە گەیشتن مسۆگەر دەکات.

ئەگەر هاتوو عێراق سەرکەوتنی مسۆگەرکرد، ئەوا لە قۆناغی سێهەم دا 18 هەڵبژاردە دابەش دەکرێن بەسەر سێ کۆمەڵەدا. یەکەم و دووهەمی کۆمەڵەکان راستەوخۆ دەگەنە جامی جیهانی 2026.

هەروەها، خاوەن پلەکانی سێهەم و چوارەمی کۆمەڵەکان دەگەنە قۆناغی چوارەمی پاڵاوتنەکان. بە کۆی گشتی شەش هەڵبژاردە دەگەنە قۆناغی چوارەم. لەم کاتەدا، دابەش دەکرێن بەسەر دوو کۆمەڵەی، سێ هەڵبژاردەیی و تەنها یەکەمی کۆمەڵەکان دەگەنە مۆندیال. هەروەها دووهەمی دوو کۆمەڵەکەش رووبەرووی یەکدەبنەوە و براوەیان سەردەکەوێت بۆ پاشکۆی پاڵاوتنەکان، لە پاشکۆدا رووبەرووی هەڵبژاردەیەکی دەرەوەی ئاسیا دەبنەوە و براوەیان دەگاتە جامی جیهانی.

بە کورتی

سەرجەم ئەگەرەکانی سەرکەوتن بەم جۆرەن

لە قۆناغی سێهەم

١- سەرکەوتن بە پلەی یەکەم یاخود دووهەمی کۆمەڵەکەی

٢- بەدەستهێنانی پلەی سێهەم یاخود چوارەم تاوەکو بگاتە قۆناغی چوارەم

قۆناغی چوارەم

1- سەرکەوتن بە پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی

2- بەدەستهێنانی پلەی دووهەم تاوەکو بگاتە قۆناغی پێنجەم

قۆناغی پێنجەم

بردنەوە لە خاوەن پلەی دووهەمی کۆمەڵەی دووهەم  و دواتر بردنەوە لە پاشکۆی پاڵاوتنەکان

 

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button