ئه‌مریکائۆڵێمپیادی پاریس

مێسی بەشداریی ئۆڵێمپیادی پاریس دەکات؟ ماسکیرانۆ وەڵام دەداتەوە

یاریگا –

ماسکیرانۆ راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی هیوادارە بتوانێت هەموو لایەک رازی بکات مێسی بەشداریی ئۆڵێمپیادی پاریس بکات.

خاڤیێر ماسکیرانۆ، راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی ئارجێنتینا لە لێدوانێکیدا لەبارەی ئەگەری بەشداریکردنی لیۆنێل مێسی هێرشبەری ئارجێنتینی یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریکی دەڵێت :’لەبارەی پێکانەکەی مێسی قسەم لەگەڵی کرد، حاڵی وەکو حاڵی یاریزانەکانی دیکەیە، ئەم هاوینە کۆپا ئەمریکاش هەیە، بۆیە نازانین چی روودەدات، پێویستە چاوەڕێ بکەین و بزانین چی روودەدات، بەڵام هیوادارم مێسی بتوانێت بەشداریی یارییەکانی کۆپا ئەمریکا بکات’.

ماسکیرانۆ دەشڵێت :’لەوانەیە ئەو یاریزانەی بەشداریی کۆپا ئەمریکا دەکەن، ماوەیەکی زۆر لە یانەکانیان دووربکەونەوە، بۆیە بەشداریکردنیان لە ئۆڵێمپیاد زەحمەت بێت، بەڵام ئێمە هەموو هەوڵێکی خۆمان دەدەین و هیوادارین لەگەڵمان ئامادە بێت’.

رۆژی 20ـی یۆنیۆ/حوزەیران تاوەکو 14ـی یۆلیۆ/تەممووز یارییەکانی کۆپا ئەمریکا بەڕێوە دەچێت و رۆژی 24ـی یۆلیۆ/تەممووز تاوەکو رۆژی 9ـی ئۆگێست/ئاب یارییەکانی ئۆڵێمپیادی پاریس بەڕێوە دەچێت، لەکاتێکدا یارییەکانی ئینتەر مەیامی لەو ماوەیە بەردەوام دەبن و ناوەستن.

ئارجێنتینا لە ئۆڵێمپیادی پاریس لە کۆمەڵەی دووەم هاوشانی مەغریب و ئۆکراینا و پلەی سێیەمی جامی ئاسیای ژێر 23 ساڵان یاریی دەکات، کە مێسی ساڵی 2008 لەگەڵ هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی ئارجێنتینا لە ئۆڵێمپیادی پەکین مێداڵیای زێڕیان بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button