ئیسپانیاگرنگترین

چاڤی بۆ دوو یاری سڕکرا بەڵام بۆ یاریی کلاسیکۆ لەسەر کورسی یەدەک دەبێت

یاریگا

چاڤی بەهۆی کارتە سوورەکەی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید بۆ دوو یاریی سڕکرا، بەڵام بۆ یاریی کلاسیکۆ لەسەر کورسی یەدەکی یانەکەی دەبێت.

بەفەرمی چاڤی هێرناندێز بەهۆی ئەو کارتە سوورەی لە یاریی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید بەڕوویدا بەرزکرایەوە بۆ دوو یاریی سڕکرا، لە یارییەکانی لاس پالماس و کادێز ناتوانێت لە ژووری جلگۆڕین یاوەری تیپەکەی بکات و لەسەر کورسی یەدەکی تیپەکەی دابنیشێت. بەگوێرەی ماددەی 127 لە یاسای خولەکانی ئیسپانیا چاڤی بە پێبژاردنی 600 یۆرۆ و یانەی بارسێلۆناش بە 700 یۆرۆ سزادران.

گەرچی چاڤی بۆ یاریی کلاسیکۆ لەسەر کورسی یەدەک دەبێت کە رۆژی 21ـی مانگی داهاتوو لە گەڕی سی و دووەمی لالیگا لە یاریگای سانتیاگۆ بیرنابیۆ بەڕێوە دەچێت، بەڵام یانەی بارسێلۆنا بڕیاری داوە تانە لە بڕیاری سزایەکە بدات و داوای لابردن یان کەمکردنەوەی سزایەکە دەکات.

چاڤی دوای یارییەکەی ئاتلێتیکۆ مەدرید کە بە سێ گۆڵی خاوێن بردنەوەیان بەدەستهێنا، کارتە سوورەکەی بە ‘نادادپەروەرانە’ هەژمارکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button