ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین زانیارییەكان دەربارەی داهاتووی كیلیان ئێمباپێ

یاریگا –

فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی ئیتاڵی و شارەزا لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان، دوایین زانیارییەكانی دەربارەی داهاتووی كیلیان ئێمباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی ئاشكرا كرد.

گرێبەستەكەی ئێمباپێ لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت.

 

بەپێی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، ئێمباپێ لەگەڵ ریال مەدرید لەسەر موچەكەی رێككەوتووە.

فابریزیۆ ئەوەشی ئاشكراكرد، موچەی ئەستێرە فەڕەنسیەكە لەگەڵ ریال مەدرید هاوشێوەی موچەی ئەستێرەكانی دیكەی وەك جود بێڵینگهام و ڤینیسیۆس جونیۆر دەبێت.

رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد، یانە شاهانەكە پاداشتی یاریزانەكە دەداتەوە بەهۆی ئەوەی رەزامەندی دەربڕیوە پەیوەندی بە یانەكەوە بكات.

ئەوەشی خستووەتە روو، پاداشتەكە 100 ملیۆن یۆرۆ دەبێت كە دابەشدەكرێت بەسەر پێنج وەرزدا كە ماوەی گرێبەستی یاریزانەكەیە لەگەڵ یانە شاهانەكە.

لەلایەکی دیکەوە رۆمانۆ دووپاتیکردەوە، کە رێککەوتنی نێوان هەردوولا بۆ کۆتاییهێنان بە گرێبەستەکە پەیوەستە بە مافی وێنەوە، بەو پێیەی ئێستا ئێمباپێ و ریال مەدرید لە دانوستاندان بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی كۆتایی سەبارەت بە مافی وێنە.

لە كۆتایشدا ئاماژە بەوە كراوە، یاریزانەكە جگە لە ریال مەدرید گفتوگۆ لەگەڵ هیچ یانەیەكی دیكەدا ناكات.

ئێمباپێ بە درێسی هەڵبژاردەی فەڕەنساوە

لەم وەرزەی لیگ وەندا ئێمباپێ بەشداری لە 24 یاریدا كردووە و توانیویەتی 24 گۆڵ بكات و پێنج گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button