ئه‌ڵمانیاگرنگترین

لە ماوەی کەمتر لە دوو کاتژمێردا بایەرن پێکانی دوو یاریزانی راگەیاند

یاریگا –

بایەرن میونخ لە کاتێکی هەستیارد هەواڵی ناخۆشی پێگەیشت لە بارەی پێکرانی یاریزانەکانیەوە. چ ئەوانەی لە پشووە نێودەوڵەتیەکان یان ئەوانەیشی لە میونخ ماونەتەوە.

پێگەی فەرمی باڤارییەکان بڵاوی کردەوە کە ساشا بۆی یاریزانی فەرەنسی یانەکەیان لە مووسلکەی پشت ڕانیدا پێکانی بۆ درووست بووە و بەو هۆیەوە چەند هەفتەیەک دوور دەکەوێتەوە.

هەر دوای ئەوە بایەرن لە راگەیەندراوێکی دیکەدا کە زیاتر خەمهێنەر بوو بۆ هاندەرانی، پێکرانی مانویڵ نۆیەری راگەیاند کە ئەمەیان لە راهێنانەکانی ئامادەکاریی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا تووشی هاتووە کاتی خۆ ئامادەکردن بۆ دوو یاریی دۆستانەیان بەرامبەر فەرەنسا و هۆڵەندا.

پێکانەکەی نۆیەری گۆڵپارێز، لە بن رانیدایە و پێویستی بە پشوودانی زۆر هەیە تا چاکبوونەوەی یەکجارەکیی.

ئەو دوو هەواڵە لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ میدیاکان بڵاویان کردەوە کە ئالفۆنسۆ دەیڤز بڕیاری داوە پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە بکات سەرەڕای هەوڵ و تەقەلاکانی بایەرن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

ئالڤۆنسۆ دەیڤز بڕیاری خۆی دا

زلهێزەکەی ئەڵمانیا هیواکانی کزن بۆ وەرگرتنەوەی پێشەنگی بۆندسلیگا لە لیڤەرکوزنی سەرسەخت. لە چامپیۆنزلیگیش رووبەڕووی ئارسیناڵ بوونەتەوە لە یاری چوونی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنلزیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button