ئه‌ڵمانیاگرنگترین

ئالڤۆنسۆ دەیڤز بڕیاری خۆی دا

یاریگا –

لە چڕتر بوونەوەی هەوڵەکانی بایەرن میونخ بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی و، ریاڵ مەدریدیش بۆ پەلکێشکردنی بۆ قەڵای سپی، ئالفۆنسۆ دەیڤز بڕیاری خۆی دا.

چەند رۆژێکە یانە ئەڵمانییەکە لە گفتوگۆی بەردەوامدایە بۆ هێشتنەوەی ئەستێرە کەنەدیەکە و نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کە هاوینی ٢٠٢٥ بەسەر دەچێت. بەڵام وا دایارە بێ ئاکام دەبن و چیتر سەرکەوتوو نابن لە بەرامبەر مەیلی ئالفۆنسۆ بۆ پەیوەندی کردن بە ریاڵەوە.

بە گوێرەی زانیاری نوێ لە diaro asی ئیسپانی، دەیڤز بڕیاری خۆی داوە بچێتە ڕیزی شاهانەکان و چاوەڕوانی ئێستای ئەو یاریزانە ئەوەیە هەردوو یانە بگەنە ڕێککەوتنێک لە بارەی بڕی گواستنەوەکەی. ئەوە سەرباری هەموو هەوڵێکی بایەرن بۆ قایلکردنی بە مانەوە.

مێرەنگی ماوەیەکی زۆرە و هەر لە دوای رۆیشتنی مارسێلۆوە وێڵن بە دوای گواستنەوەی شوێنگرەوەیەک بۆ بەرگری لای چەپ کە لا ئاست خواستەکانی مەدریدیەکان بێت بە جۆرێک جگە لە توانا بەرگریکارییەکەی، هێزێکی زۆریش بە هێڵی هێرشبەری ببەخشێت. ئەو تایبەتمەندیانەی کە ئەستێرە ئەسمەرەکەی باڤارییەکاندا هەیە.

هەڵوێستی بایرن دەربارەی نوێكردنەوەی گرێبەستی ئالفۆنسۆ دەیڤز

ئالفۆنسۆ دەیڤز لەم وەرزەی بۆندسلیگادا بەشداری لە 20 یاری كردووە و توانیویەتی گۆڵێك بكات و سێ گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button