ئه‌ڵمانیائه‌وروپاگرنگترین

هەڵوێستی بایرن دەربارەی نوێكردنەوەی گرێبەستی ئالفۆنسۆ دەیڤز

لێدوانی فەرمی..

یاریگا –

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی هەڵوێستی خۆی دەربارەی نوێكردنەوەی گرێبەستی ئالفۆنسۆ دەیڤز ئەستێرەی كەنەدی یانەكەی دەربڕی.

گرێبەستەكەی ئالفۆنسۆ دەیڤز لەگەڵ بایرن میونشن لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.

لە ماوەی رابردوودا زۆربەی سەرچاوەكان باسیان لە نزیكبوونەوەی ئالفۆنسۆ دەیڤز لە ریزەكانی ریال مەدریدی ئیسپانیەوە دەكرد.

كریستۆڤ فرۆیند بەڕێوەبەری وەرزشی بایرن میونشن لە لێدوانێكیدا كە فابریزیۆ رۆمانۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویكردووەتەوە گوتی:

گفتوگۆكان دەربارەی نوێكردنەوەی گرێبەستی ئالفۆنسۆ دەیڤز؟ ئەمە بەهیچ شێوەیەك دوور نییە، گفتوگۆ هەیە و گفتوگۆكانیش باش و كراوەن.

ئێمە هێشتا لەگەڵ یاریزانەكە و بەڕێوەبەری كارەكانی باسی ئەو بابەتە دەكەین، لە چەند هەفتەی داهاتوودا دەبینین بزانین چی روو دەدات، لەم بابەتەدا هەموو شتێك ئەگەری روودانی هەیە.

ئالفۆنسۆ دەیڤز لەم وەرزەی بۆندسلیگادا بەشداری لە 20 یاری كردووە و توانیویەتی گۆڵێك بكات و سێ گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button