ئینگلتەراگرنگترین

یاریزانێکی مانچێستەر: بە تین هاگم راگەیاندووە کە دڵخۆش نیم!

یاریگا –

ئەستێرەیەکی مانچێستەر یونایتد گەشتووەتە تینی و ڕاستەوخۆ هەستی خۆی بە ئێریک تین هاگ راگەیاندووە لەبارە ئەو دۆخەی پێیدا تێپەڕ دەبێت.

کرستیان ئیریکسن، کە هاوینی ساڵی ٢٠٢٢ لە برێنتفۆردەوە پەیوەندی بە مانچێستەرەوە کرد، لە ئێستادا بێزارە لە سەر کاتە زۆرەکانی لەسەر کورسی یەدەگ و ئەوەشی ڕاستەوخۆ بە را‌هێنەرەکەی وتووە.

ناوەڕاستکارە دانیمارکیەکە ئەم وەرزە ٢١ جار بەشداریی پێ کراوە لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا کە لە تەنها ١١ یارییاندا سەرەکیی بووە. لە دوورکەوتنەی مەیسن ماونت و کازیمیرۆیش بەهۆی پێکانی درێژخاینەوە، کۆبی ماینۆی ١٨ ساڵان هێنراوەتە پێشەوە و ڕۆڵەکەی پێ بەخشراوە سەرەرای بچووکی تەمەنی ٢٠ جار بەشداریی پێ کراوە.

لە بارەی بێزاری خۆیەوە، ئیریکسن لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا وتی

پێشتریش ئەوەم وتووە کە قایل نیم بە یاری پێ نەکردنم. بەڵام ئەوەش شتێک نیە بە درێژایی شەوەکە نەیەڵێت بخەوم. لەگەڵ تین هاگ قسەم کردووە لە بارەی ناخۆشحاڵیم لە بارودۆخەکە بەوەی کە دەمەوێت تا دەگونجێت زیاتر یاری بکەم.

لە بارەی ئەوەی وەڵامدانەوەی راهێنەرە هۆڵەندییەکە چی بووە، ئیرکسنی ٣٢ ساڵ کە زۆررترین ماوەی پیشەگەرێتی خۆی لەگەڵ تۆتنهام لە ٢٠١٣-٢٠٢٢ بەسەر برد پێش ئەوەی ڕوو بکاتە ئینتەر میلان، وتی

ئێریک تین هاگ پێی وتم کە ئەوە ئەو تیمە بووە هەڵیب ژاردووە. کۆبی ماینۆیش کاری باش ئەنجام دەدات. هەموو ئەوانیتر لە هێڵی ناوەڕاست هەر ئاستی باش پێشکەش دەکەن. بۆیە کێبڕکێ هەیە بۆ پێگەکان، ئەمەش چاوەڕوانکراوە کاتێک بۆ یانەیەکی گەورە یاری دەکەیت. هەر لە ناو خودی تیمەکەدا کێبڕکێیەکی گەورە هەیە.

مان یو ئەم وەرزە یەکێک لە خراپترین وەرزەکانی خۆی بە ڕێ دەکات کاتێک لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا یان دەرکراوە یاخود هیوای نییە بە بردنەوەی نازناوەکە. تەنها لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا نەبێت کە لە بردنەوەیەکی درامتیکیدا لە لیڤەرپوڵی بردەوە و خۆی گەیاندە چوارگۆشەی زێڕین بەرامبەر کۆڤنتری سیتی. لە پریمەرلیگیش هیوای ئێجگار کزە بە گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button