ئینگلتەراگرنگترین

ساکا دوور لە تۆپی پێ خەریکە چییە؟

یاریگا –

بوکایۆ ساکا جۆرە سۆوسێکی تایبەت بە خۆی بەرهەمدەهێنێت.

ساکا، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی ئارسیناڵ بە هاوبەشی لەگەڵ رێستورانتی ناندۆس، سۆوسێکی تایبەت بەرهەم دەهێنێت و تامەکەی بریتیی دەبێت لە ”شیرین، تیژ و سمۆکی (تامی دووکەڵ)”.

یاریزانە ئینگلیزییەکە زۆر حەزی لە گۆشت برژاندن و تەماتەیە بەتایبەت لەسەر شێوازی پێری-پێری رێستورانتی ناندۆس.

سۆوسی ساکا
سۆوسی ساکا لە رێستورانتەکانی ناندۆس بەردەستە

سۆوسی پێری-پێری ساکا هەندێک تیژە و تامی سیر و بەهاراتی پاپریکای تێدایە، ئەمەش لەسەر داواکاری ساکا بووە، چونکە یەکێکە لە کڕیارە بەردەوامەکانی ناندۆس.

فاستفوودی ئەفریقای باشوور یەکێکە لە دیارترین رێستورانتەکانی بەریتانیا و لە ماوەی رابردوودا، جەژنی لە دایکبوونی باوکی ساکا لەو رێستورانتە کرا.

بوکایۆ ساکا
بوکایۆ ساکا لەگەڵ شێفە دیارەکانی رێستورانتی ناندۆس

سۆوسی پێری-پێری ساکا لە رێستورانتەکانی ناندۆس لە بەریتانیا و ئایرلاند بەردەست دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button