ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

لوكا مۆدریچ: هەمووان لە دوای ریال مەدریدن

یاریگا –

لوكا مۆدریچ ئەستێرەی هەڵبژاردەی كرواتیا و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی پێی وایە یانەكەی لە پێش هەموو یانەكانی دیكەوەیە.

گرێبەستەكەی مۆدریچ لەگەڵ ریال مەدرید لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و تا ئێستا داهاتووی بە مانەوە یا رۆیشتن یەكلا نەكردووەتەوە.

لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا كە رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویكردووەتەوە، پرسیار لە داهاتووی كرا و لە وەڵامدا مۆدریچ گوتی:

نازانم.

دەربارەی تیروپشكی چامپیۆنزلیگ گوتی:

پەیوەندییەكی تایبەت لە نێوان ئێمە و ئەو پاڵەوانیەتیەدا هەیە، هەر بۆیە ئێمە زۆرترین نازناوی ئەو پاڵەوانیەتیەمان بەدەستهێناوە.

بەردەوام بوو گوتیشی:

هیچ تیمێك لە ریال مەدرید گەورەتر نییە، ئێمە لە لوتكەداین و تیمەكانی دیكەش هەنگاوێك لە دواوەن.

لەم وەرزەی لالیگادا لوكا مۆدریچ بەشداری لە 24 یاریدا كردووە و توانیویەتی دوو گۆڵ بكات و چوار گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button