ئینگلتەراگرنگترین

هێنری باشترین ناوەڕاستکاری پریمەرلیگ لەسەردەمی خۆی دەستنیشان دەکات

یاریگا –

تێری هێنری فەرەنسیی  لە وەڵامی پرسیارێکی قورسدا ناوی باشترین ناوەڕاستکاری سەردەمی خۆی دەستنیشان دەکات کە لە دژی یاری کردبێت.

ئەفسانە فەرەنسیەکەی یانەی ئارسیناڵ، لە نێوان ساڵانی ١٩٩٩-٢٠٠٧ درێسی تۆپچیەکانی پۆشی و هاوزەمانی زۆرێک لە دیارترین و باشترینەکانی مێژووی خولی ئینگلیزی یاری کرد، پاسان لە ساڵی ٢٠١٢ جارێکیتر بە خواستن گەڕایەوە لەندەن بۆ هاوکاریکردنی یانەکەی وەک یاریزان.

لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی کێ باشترین ناوەراستکارە کە لە دژی یاری کردبێت لە پریمەرلیگ، هێنری دەڵێت

پۆڵ سکۆڵز. لە دوای ئەویش، ڕاستەوخۆ و بە زۆر نزیک لێوەی، ستیڤن جێراردە. بەڵام من پۆڵ هەڵدەبژێرم. سکۆڵز ئەقڵی زۆر ل ەپێش بوو. ئەو ناونیشانێکی بۆ مانچێستەر دروست کردبوو. هەر جارێک لە دژیان یاریمان هەبوایە، دەبوو ڕێگەیەک بدۆزینەوە بۆ وەستاندنی.

ئەو دانپێدانانەی هێنری لە کاتێکدایە هەر لە سەردەمی ئەودا چەندین ئایکۆنی دیار هەبوون لەوانە رایان گیگز، فرانک لامپارد، سیسک فابریگاس و هتد.

سکۆڵز لە تەمەنی منداڵێتیەوە هەر لە مانچستەر بووە و لە ساڵی ١٩٩٣ پیشەگەرێتی لەوێ دەستی پێ کرد تا ساڵی ٢٠١٣ و بە یەکاجاریی جێ هێشتنی یانەکە. لەو ماوەیەدا توانی ١١ نازناوی پریمەرلیگ بباتەوە.

سکۆڵز و هێنری لە ڕووبەڕوو بوونەوەی یەکتردا           

بابەتی زیاتر

Back to top button