عێراق

فیفا عیماد محەمەد راهێنەری لاوانی عێراق بۆ ماوەی شەش مانگ سڕ دەکات

یاریگا –

عیماد محەمەد بەفەرمی لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانەوە بەهۆی ‘سووکایەتیکردن’ بە راگەیاندنکارێکی عێراقی بۆ ماوەی شەش مانگ سڕکرا.

بەهۆی ئەوەی لە رابردوو عیماد محەمەد راهێنەری هەڵبژاردەی لاوانی عێراق سووکایەتی بە مونا سامی خانمە میدیاکاری بەناوبانگی عێراقی کردبوو، فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان بڕیاریدا ئەو راهێنەرە عێراقییە بۆ ماوەی شەش مانگ لە کاری راهێنەرایەتی دووربخاتەوە و سڕی بکات.

سزایەکەی عیماد محەمەد لەکاتێکدایە، هەڵبژاردەی لاوانی عێراق خۆی ئامادە دەکات بۆ بەشداریکردن لە جامی لاوانی رۆژئاوای ئاسیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button