ئه‌ڵمانیا

توخێل: نۆیەر تاکە لە نێو 20 ملیۆن یاریزان!

تۆماس توخێل ستایشی مانوێل نۆیەری گۆڵپارێزی یانەکەی دەکات پاش گەڕانەوەی لە پێکانە درێژخایەنەکەی.

گۆڵپارێزە ناودارەکە ماوەی 10 مانگ لە یاریگاکان دابڕا پاش ئەوەی پێککرا لە رووداوێکی خلیسکانی سەر بەفر. بەڵام لەدوای گەڕانەوەی بۆ بایەرن، بە ئاستێکی بەرزەوە دەبینرێت.

توخێل بۆ میدیاکان سەبارەت بە کاپتنەکەی بایەرن وتی

گەڕانەوەیەکی وەها بەهێز دوای شکانی قاچ هاوشێوەی پێکانەکەی نۆیەر، بە یەک کەس دەکرێت لە 20 هەزار یاریزان دا، نەخێر لە 20 ملیۆن یاریزان دا. بەهرەیەکی گەورەیە بەو ئاستەوە ببینرێت لە تەمەنی 37 ساڵیدا سەرەڕای پێکانە درێژخایەنەکەی. ئەو یاریزانێکی سوپەرە و گەڕانەوەی بەهایەکی زۆری هەیە بۆ ئێمە.

مانوێل لەوکاتەوەی گەڕاوەتەوە بەشداری 17 یاریکردووە و توانیوییەتی  لە 7 یاریدا گۆڵەکەی بە خاوێنی رابگرێت. هاوکات لەلایەن جولیان نەیگسلمانەوە بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیاش کراوەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button