بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

لە پێناو لێنی چێڵسی ململانێی ریال مەدرید دەکات

یارگا –

چێڵسی لەندەنی چاوی بڕیووەتە تواناکانی لێنی یۆرۆی فەڕەنسی.

ماڵپەڕی Fichajes بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی هاتووەتە ناو کێبڕکێی بەدەستهێنانی تواناکانی لێنی یۆرۆ، بۆ ئەو مەبەستە کێبڕکێی ریال مەدریدی ئیسپانی دەکات.

چەند مانگێکە ریال مەدرید بەرگریکارە فەڕەنسییە تەمەن 18 ساڵانییەکەی لیلی کردووەتە ئامانج و دەیەوێت بیگوازێتەوە ریزەکانی.

لەلایەکی دیکە، پاریس سانجێرمانیش بە وردی چاودێری بارودۆخی یاریزانەکە دەکات و دەیەوێت گرێبەستەکەی لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە.

بەڵام لەمەودوا پاریسییەکان تاکە گرفتی ریال مەدرید نابن، بلوزیش دەبێتە گرفتێکی نوێ و ئەرکەکەی مێرێنگی زەحمەتتر دەکات.

بەپێی زانیارییەکانی مارکا، لیل نایەوێت دەستبەرداری لێنی ببێت، بەڵام ئەگەر ناچاربن ئەوا ئامادە نین بە کەمتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری یاریزانەکەیان بن.

بەپێی هەمان سەرچاوە، لیل نایەوێت بەهیچ شێوەیەک یاریزانەکەی بە پاریس بفرۆشێت، خودی یاریزانەکەش تەنیا ریال مەدریدی دەوێت، بەو دوو هۆکارەش ریال مەدرید دەتوانێت کێبڕکێکە لە پاریس بباتەوە.

بەڵام گرفتی سەرەکی مێرێنگی نرخە زۆرەکەی یۆرۆیە، ریال نایەوێت ئەو نرخەی پێبدات، کە تەنیا 16 مانگ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەکەی ماوە.

بۆیە پێشبینی دەکرێت مەدریدییەکان تا کاتی بەسەرچوونی گرێبەستەکەی چاوەڕوانبن، دواتر هەوڵبدەن بە گرێبەستێکی ئازاد بیگوازنەوە.

لێنی یۆرۆ لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 34 یاری بۆ یانەکەی کردووە و 3 گۆڵیشی کردووە.

لێنی یۆرۆ لەگەڵ فەرەنسا

 

بابەتی زیاتر

Back to top button