ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

پەیامی ئاراوخۆ بۆ هاندەرانی بارسێلۆنا دەربارەی داهاتووی

یاریگا –

رۆنالد ئاراوخۆ، بەرگریكاری ئۆرۆگوایی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی پەیامێكی تایبەتی بۆ هاندەرانی یانەكەی سەبارەت بە داهاتووی نارد.

گرێبەستەكەی ئاراوخۆ لەگەڵ بارسێلۆنا لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت.

لە ماوەی رابردوودا زۆربەی سەرچاوەكان باسیان لە گرنگیپێدانی یانەكانی ئەوروپا لە نێویاندا بایرن میونشن دەكرد بە بەرگریكارەكەی بارسێلۆنا.

لە لێدوانەكانیدا بۆ تۆڕی DAZN ئاراوخۆ گوتی: 

هەمووان دەزانن كە من زۆر دڵخۆشم لە بارسێلۆنا، هەر جارێك كە درێسی ئەو یانەیە لەبەر دەكەم هەوڵدەدەم ئەوە نیشان بدەم.

من لێرە دڵخۆشم و هەمیشە هەموو هەوڵێك بۆ ئەم یانەیە دەدەم، لەو بارەیەوە هەرگیز بیرۆكەكەم ناگۆڕم.

ئێستا شتەكان لە یانەكە بە رێڕەوێكی باشدا دەڕۆن، بێگومان هەندێك قەیرانی ئابووری هەیە، هەمووان ئەوە دەزانن، بەڵام هەنگاو بە هەنگاو بەرەو پێشەوە دەچین و هەموو شتێك باش دەبێت.

من ناتوانم خەیاڵ بكەم كە لە دەرەوەی بارسێلۆنا بم.

لەم وەرزەی لالیگادا رۆنالد ئاراوخۆ بەشداری لە 20 یارییدا كردووە و توانیویەتی گۆڵێك بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button