ئینگلتەراگرنگترین

یانەیەکی لەندەنی لە گفتوگۆی بەردەوامدایە لەگەڵ ئۆسیمین

یاریگا –

لە ئێستاوە و پێش گەرم داهاتنی کەشوهەوا، شەڕ لەسەر گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمین دروست بووە لە ئینگلتەرا بەتایبەت لەلایەن لەندەنییەکانەوە.

هێرشبەرە نەیجیریەکە ماوەیەکی زۆر ئامانجی لەپێشینەی چێڵسی بوو، بەڵام وا دیارە ئارسیناڵی هاوشاریی بووەتە ڕکابەرێکی سەختی بلووزو ئامانجی شینپۆشەکانی لەندەن لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی دەکاتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی TEAMtalk، ئێستا گەنەرز نزیکترە لە یەکلاکردنەوەی گرێبەستی گۆڵکارەکەی ناپۆلی و تەنانەت پەیوەندی راستەوخۆیشیان هەبووە.

هەر بەپێی ئەو سەرچاوەیە، تۆپچیەکانی لەندەن ئامادەن مووچەی هەفتانەی ئەو یاریزانە بە  ٢٠٠ هەزار پاوەند دیاری بکەن و بیکەن بە یەکێک لە یاریزانە مووچە بەرزەکانی یانەکە.

ئەم هەوڵانەی ئارسیناڵ لە کاتێکدایە کە سەرەتای وەرز بوو ناپۆلی گرێبەستی ئۆسیمینی نوێ کردەوە و مەرجی هەڵوەشاندنەوەکەشی کرد بە ١١٣ ملیۆن پاوەند.

بابەتی زیاتر

Back to top button