ئیتاڵیا

دوو یاریزان کۆتا هیوای ئیتاڵییەکانن لە چامپیۆنزلیگ

شەوی رابردوو یارییەکانی قۆناغی 16ی خولی پاڵەوانەکان کۆتاییان هات و هیچ یانەیەکی ئیتاڵی نەگەیشتە قۆناغی داهاتوو.

هەرچەندە ئینتەرمیلان بە ساتەوەختێکی زێڕین دا تێدەپەڕێت و بە یەکێک لە پاڵێوراوەکان بۆ بردنەوەی ناسناوەکە سەیردەکرا، بەڵام لە کۆتا شەوی یارییەکاندا بە لێدانی یەکلاکەرەوە بەرامبەر ئەتڵەتیکۆ مەدرید ماڵئاوایی کرد.

ئەوەی شكستی ئیتاڵییەکانی هێندەی دیکە سەخت کردووە، ئەوەیە تەنها دوو یاریزانی ئیتاڵی لە پاڵەوانێتیەکەدا ماون.  هێشتا  هەشت تیم لە پاڵەوانێتییەکەدان و بە سەرجەم ئەو تیمانە نزیکەی 200 یاریزانیان هەیە.

لەکۆی ئەو ژمارەیە تەنها جۆرجینهۆ لە ئارسناڵ و جیانلویجی دۆناروما لە پاریس سان جێرمان دەرفەتی بردنەوەی جامەکەیان ماوە. بەڵام ئەگەر راهێنەر هەژماربکرێت ئەوا، کارلۆ ئەنچلۆتیش ئیتاڵییە و یەکێکە لە بەر بژێرەکانی بردنەوەی ناسناوەکە.

چوار یانەی ئیتاڵی بەشداربوون لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ، ئەیسی میلان تەنها یانە بوو لە قۆناغی کۆمەڵەکان ماڵئاوایی کرد و هەریەک لە ئینتەر، لازیۆ و ناپۆلی گەشتنە قۆناغی 16 بەڵام بەرامبەر یانەکانی ئەتڵەتیکۆ مەدرید، بایەرن و ریاڵ مەدرید دۆڕان و بوونە هۆکاری شەرمەزاریی بۆ وڵاتەکەیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button