ئیسپانیاگرنگترین

ڤیدیۆ: هاندەرانی ئاتلێتیکۆ مەدرید سوکایەتی رەگەزپەرستی بە ڤینیسیۆس دەکەن

یاریگا –

جارێکی دیکە هاندەرانی ئاتلێتیکۆ مەدرید سوکایەتی رەگەزپەرستی بە ڤینیسیۆس دەکەن.

شەوی رابردوو لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ، ئاتلێتیکۆ مەدرید لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ میوانداری ئینتەر میلانی کرد، رۆخی بلانکۆس بە لێدانی یەکلاکەرەوە یارییەکەی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.

بەر لە یارییەکە ژمارەیەکی زۆری هاندەرانی ئاتلێتیکۆ بۆ پێشوازیکردن لە شاندی یانەکەیان لەبەردەم یاریگا کۆبوونەوە، چەندین هوتافی جیاوازیان گوتووەتەوە.

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا دەردەکەوێت هاندەرانی یانە ئیسپانییەکە سوکایەتی رەگەزپەرستی بە ڤینیسیۆس جونیۆری ئەستێرەی ریال مەدرید دەکەن و بە مەیمون ناوی دەهێنن.

ئۆلێ، ئۆلێ، ئۆلێ، ڤینیسیۆس مەیمونە.

ئەمە جاری یەکەم نییە هاندەرانی ئاتلێتیکۆ مەدرید سوکایەتی بە ئەستێرە بەڕازیلییەکە دەکەن، لە نێوان ساڵی 2022 تا 2024 زیاد لە سێ جار ئەو کارەیان بەرامبەر بە ڤینی کردووە.

خۆشبەختانە ئەمجارە لە گرتە ڤیدیۆیەکە روخساری کەسە رەگەزپەرستەکان بە روونی دەردەکەوێت، یاسا دەتوانێت بە ئاسانی بە سزایان بگەیەنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button