ئیسپانیاگرنگترین

دەردەکە ئەوانیشی گرتەوە و رۆدریگۆ و فاولکاویش دزییان لێکرا

یاریگا –

رۆدریگۆ گۆس، ئەستێرەی بەڕازیلی ریال مەدرید، دوایین نێچیری ئەو دزانە بوو کە هەوڵی دزیکردن لە ماڵی ئەستێرەکانی تۆپی پێ دەدەن.

دزیکردن لە ماڵی یاریزانانی تۆپی پێ لە ئەوروپا بۆتە رووداوێکی باو لەم کیشوەرەدا و ئەمەش لە چەند ساڵی رابردوودا چەندین جار بەسەر یاریزانانی وڵاتانی جیاوازدا روویداوە.

یەکێک لەو وڵاتانەی زۆرترین دزی لە یاریزانانی دەکرێت، ئیسپانیایە، ئەمجارەش رۆدریگۆ بووە قوربانی دزەکان. رۆژنامەی GE GLOBO پشتڕاستی کردەوە کە دزەکان لەم دواییانەدا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هێرشبەرە بەڕازیلییەکە.

لەدوای ئەم رووداوە پۆلیسی ئیسپانیا ئاشکرای کرد کە شەش تۆمەتباری دزی ماڵی هەشت کەسی دەوڵەمەندی مەدریدی دەستگیرکردوە کە لەنێویاندا دزەکانی ماڵی یاریزانە بەناوبانگەکانی وەک رادامێل فالکاو و رۆدریگۆ گۆس هەبوون.

پۆلیس لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، پێنج پیاو و ژنێک دەستگیر کراون و دەست بەسەر 10 کاتژمێری گرانبەها و خشڵ و سێ هەزار و 300 یۆرۆ کاش و دوو چەکی راودا گیراوە.

پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتبارەکان ناسنامەی “پلەیەکی بەرزی پیشەییان” نیشانداوە تاوەکوو بڕۆنە ژوورەوە بۆ کۆکردنەوەی زانیاری سەبارەت بە شێوازی ماڵەکانیان و کاتی هاتن و چوونیان لەناو ماڵدا. تۆمەتبارەکان هەروەها سیستەمی ئەمنییان دۆزیوەتەوە بۆ ئەوەی دیاری بکەن کە چۆن بچنە ژوورەوە.

لێکۆڵینەوە لەم رووداوەدا تاوەکوو ئێستا بەردەوامە و پۆلیس بەدوای تۆمەتبارەکانیتردا دەگەڕێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button