ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

پاریس سانجێرمان هەموو شتێک لە پێناو ئەستێرەیەکی مانچێستەر یونایتد دەکات

ئەستێرەکە لە ئۆڵدترافۆرد ئارام نییە

یاریگا –

پاریس سانجێرمان دەیەوێت مارکۆس راشفۆرد بکاتە شوێنگرەوەی کیلیان ئێمباپێ.

رۆژنامەی دەیلی ستار بڵاویکردووەتەوە، پاریس ئامادەیە بڕی پارەی داواکراو پێشکەشی مانچێستەر یونایتد بکات و لە سەرەتای هاوینی داهاتوودا، راشفۆرد بگوازێتەوە پارک دۆ پرێنس.

رۆژنامەکە روونیکردووەتەوە، یانە پاریسییەکە ئامادە بڕی 80 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی راشفۆرد تەرخان بکات، هەرچەندە لە هاوینی رابردوودا، راشفۆرد گرێبەستەکەی بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەگەڵ مانچێستەر یونایتد نوێکردەوە و مووچەی هەفتانەی دەگاتە 350 هەزار پاوەند.

راشفۆرد لە ئۆڵدترافۆرد بە دۆخێکی ناسەقامگیر تێدەپەڕێت، ئەمەش دەنگۆکانی چوونە دەرەوەی زیاد کردووە و پەیوەندی لەگەڵ ئێریک تێن هاخ لە ئاستی پێویستدا نییە، تایبەت دوای مانەوەی لە باڕێکی شاری بێلفاست، ئایرلاند و خۆدزینەوەی لە مەشقەکانی یانەکە.

نزیکبوونەوەی ئێمباپێ لە ریال مەدرید، وای لە پاریس کردووە بە زووترین کات، شوێنگرەوەی بۆ بدۆزێتەوە و راشفۆرد، یەکێکە لە دیارترین جێگرەوەکان.

راشفۆرد لە ساڵی 2015 لە یانەی فلێچەر مۆس رەینجەرز، کە یانەیەکی لۆکاڵی ناوچەی دیدسبێرییە لە مانچێستەر، پەیوەندی بە شەیتانە سوورەکانەوە کرد.

راشفۆرد لە کۆی 266 یاری 83 گۆڵی بۆ مان یونایتد کردووە و یەکێکە لە دیارترین یاریزانانی پێکهاتەی تێن هاخ.

بابەتی زیاتر

Back to top button