ئینگلتەراگرنگترین

راشفۆرد چۆن دوو شەو لە بێڵفاست رایبواردووە و خۆی لە مەشقەکان دزیوەتەوە؟

وردەکارییەکانی خۆدزینەوەی راشفۆرد بە بیانووی نەخۆشی لە مەشقەکانی مانچێستەر

یاریگا –

مارکوس راشفۆرد، لە یانەیەکی شەوانە خەریکی تەکیلا خواردنەوە بووە و مانچێستەر یونایتدیش خەریکی ئامادەکاری یارییەکی چارەنووسساز بوو لەگەڵ نیوپۆرت کاونتی لە جامی FA.

راشفۆرد هەفتەیەکی پڕ مشتومڕی بەڕێکردووە، دوای چوونی بۆ یانەیەکی شەوانە لە شاری بێڵفاست، دووەم گەورەترین شاری ئایرلاندی باکوور، ئەمەش دوای وەرگرتنی مۆڵەت بە بیانووی ‘نەخۆشی’ لە ئێریک تێن هاخ.

دوای ئاشکرابوونی ‘فێڵەکەی’ راشفۆرد، مانچێستەر یونایتد بەیاننامەیەکی توندی بڵاوکردەوە و تیایدا روونیکردەوە، یاریزانە ئینگلیزییەکە بەرپرسیارێتی کردەوەکانی دەگرێتە ئەستۆ.

یەکێک لە گارسۆنەکانی یانە شەوانەکە بە رۆژنامەی سەن-ی راگەیاندووە، راشفۆرد بۆ ئەوەی سەرخۆش بێت، سەردانی یانە شەوانەکەی کردبوو، بۆیە ژمارەیەکی زۆر لە شۆتی تەکیلای خواردەوە و لە دەوروبەری کاتژمێر 3:00ی بەرەبەیان، بە جلەکانییەوە خەوت.

گارسۆنێک بە ناوی سارا ئادایر، راشفۆرد گەیاندبووە سەر جێگەی خەوتن بە رۆژنامەکەی گووتووە

بەڕاستی سەرم لە بەشداری نەکردنی لە مەشقەکان نەسووڕماوە، چونکە زۆر کحوولی خواردبووە و بە دڵنیاییەوە بۆ رۆژی دواتر، ناتوانێت هیچ کارێک بکات. راشفۆرد و هاوڕێکانی، تاوەکو بەرەبەیان خەریکی خواردنەوەی تەکیلا بوون، بەڕاستی هەر بۆ ئەوەی سەرخۆش بن، هاتبوونە یانە شەوانەکە.

لە دوای ئەو هەموو مشتومڕە، مانچێستەر یونایتد بە بەیاننامەیەک روونکردنەوەی لەسەر بابەتەکەدا و دووپاتیکردەوە، کێشەکە ناوخۆییە

مارکوس بەرپرسیارێتی تەواوی کردەوەکانی دەگرێتە ئەستۆ، لەلایەن لیژنەیەکی ناوخۆیی تەمبێکارییەوە مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، ئێستا بابەتەکە داخراوە.

ئێستا راشفۆرد مەشقەکانی دەستپێکردووەتەوە و ئامادەیە یاری بکات، بەڵام دیارنییە، ئایا تێن هاخ بۆ یاری داهاتووی مان یونایتد بەرامبەر وۆڵڤز، بانگهێشتی دەکات یاخود نا.

وردەکاری گەشتە لەناکاوەکەی راشفۆرد

چوارشەممە 24ی یەنایەر

9:55ی بەیانی: راشفۆرد گەیشتە سەنتەری مەشقەکانی مانچێستەر یونایتد.

4:21ی ئێوارە: فڕۆکەیەکی تایبەت لە فڕۆکەخانەی مانچێستەر فڕی.

5:17ی ئێوارە: فڕۆکە تایبەتەکە گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بێڵفاست، راشفۆرد چووە هۆتێلی فیتزویلیام، پاشان سەردانی باڕی دێرتی ئونیەن ئاند لاڤێری کرد.

پێنجشەممە 25ی یەنایەر

1:06ی نیوەڕۆ: وێنەیەکی راشفۆرد لەگەڵ یاریزانانی یانەی لارنێ بڵاوبووەوە.

2:00ی نیوەڕۆ: گەیشتە رێستورانتی سارا.

4:30ی ئێوارە: رێستورانتی سارای جێهێشت.

9:40ی شەو: راشفۆرد شۆفێرێک بۆ سارا دەنێرێت و دەیگەیەنێتە رێستورانتی ڤیلا ئیتاڵیا.

هەینی 26ی یەنایەر

12:30ی نیوەشەو: وێنەی راشفۆرد گیراوە، کاتێک دەچێتە یانەی شەوانەی تۆمسن.

2:00ی بەرەبەیان: راشفۆرد یانەکە جێدەهێڵێت و لەگەڵ هاوڕێکانی دەگەڕێتەوە هۆتێل.

5:00ی بەرەبەیان: راشفۆرد و هاوڕێکانی هۆتێلیان جێهێشت.

7:00ی بەرەبەیان: فڕۆکەیەکی تایبەت فڕۆکەخانەی بێڵفاستی جێهێشت.

8:00 بەرەبەیان: فڕۆکە تایبەتەکە گەیشتە فڕۆکەخانەی مانچێستەر.

یەکشەممە 28ی یەنایەر

راشفۆرد لە یارییەکەی نیوپۆرت کاونتی دوورخرایەوە و تێن هاخ لە پرێس کۆنفرانسێکدا روونیکردەوە، بابەتی راشفۆرد ناوخۆییە.

دووشەممە 29ی یەنایەر

راشفۆرد گەیشتە سەنتەر مەشقەکانی مانچێستەر یونایتد.

شەوە پڕ مشتومڕەکانی راشفۆرد بە وێنە

مارکۆس راشفۆرد
مارکۆس راشفۆرد لەگەڵ گارسۆنێکی رێستورانتی ڤیلا ئیتاڵیا – بێڵفاست
مارکۆس راشفۆرد
مارکۆس راشفۆرد خەریکی خواردنەوەی تەکیلایە لە باڕی دێرتی – بێڵفاست
سارا ئادایر
سارا ئادایر، ئەو گارسۆنەی لە رێستورانی ڤیلا ئیتاڵیا، خزمەتی راشفۆردی کرد و دواتر بانگهێشتی یانە شەوانەکەی کرد – بێڵفاست
لاڤێریس
باڕی لاڤێریس لە سەنتەری بێڵفاست، ئایرلاندی باکوور
مارکۆس راشفۆرد
گەیشتنی مارکۆس راشفۆرد و هاوڕێکانی بۆ یانە شەوانەکە
مارکۆس راشفۆرد
مارکۆس راشفۆرد خەریکی خواردنەوەیە لە یانە شەوانەکە – بێڵفاست
مارکۆس راشفۆرد
مارکۆس راشفۆرد گەیشتە سەنتەری مەشقەکانی مانچێستەر یونایتد – کارینگتن، مانچێستەر

 

بابەتی زیاتر

Back to top button