ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگڤیدیۆ هەواڵگرنگترین

ڤیدیۆ: كاردانەوەی سیمیۆنی دوای بردنەوەیان لە ئینتەر میلان

گریانی خۆشی..

یاریگا –

كاردانەوەی دیێگۆ سیمیۆنی ئەرجەنتینی و راهێنەری یانەی ئاتلێتیكۆ مەدریدی ئیسپانی دوای بردنەوەكەیان بەرامبەر ئینتەر میلان.

شەوی رابردوو ئاتلێتیكۆ مەدرید لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ئینتەر میلانی كرد و یارییەكەش بە لێدانی یەكلاكەرەوە لە بەرژەوەندی خاوەن ماڵ كۆتایی هات.

بەو بردنەوەیەش كوڕانی دیێگۆ سیمیۆنی خۆیان گەیاندە قۆناخی چارەكی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

لە دوای ئەو بردنەوەیە سیمیۆنی بە گریان خۆشحاڵی خۆی بە گەیشتنی تیمەكەی بە قۆناخی داهاتوو دەربڕی.

 

گریانی دیێگۆ سیمیۆنی دوای گەیشتنیان بە قۆناخی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ

ئاتلێتیكۆ مەدرید سێیەم یانەی ئیسپانیە لە دوای ریال مەدرید و بارسێلۆنا كە بتوانێت خۆی بگەیەنێتە قۆناخی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بابەتی زیاتر

Back to top button