ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترینیاریگا

ئێمباپێ یەکەمین هەنگاوی بۆ نیشتەجێبوون لە شاری مەدرید نا

یاریگا –

ئێمباپێ یەکەمین هەنگاوی بۆ نیشتەجێبوون لە شاری مەدرید نا، دەیەوێت بە زووترین کات ڤێلایەک بۆ خۆی بکڕێت.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، کیلیان ئێمباپێ هێرشبەری پاریس سانجێرمانی فەرەنسی دەیەوێت بە زووترین کات لە مەدرید ڤێلایەک بکڕێت بۆ ئەوەی دوای پەیوەندیکردنی بە ریزەکانی ریال مەدرید تیایدا نیشتەجێ بێت.

لیدیا مارتینێز، پسپۆڕی کەرتی خانووبەرە لە مەدرید لە لێدوانێکیدا بە رۆژنامەی مارکای راگەیاندووە، ئێمباپێ دەیەوێت ڤێلایەک بایی 12 بۆ 16 ملیۆن یۆرۆ بکڕێت، کیلیان دەیەوێت لە یەکێک لە ناوچەکانی لا مورالیخا یان لاڤینکا لە مەدرید بکڕێت، کە ڤینیسیۆس جۆنیۆر و چەند یاریزانێکی ریال مەدرید لە ناوچەی لا مورالیخا دەژین و ناوچەی لاڤینکاش لە یاریگاکانی راهێنانەکانی ریال مەدرید (ڤالدێبێباس) نزیکە.

رۆژنامە مەدریدییەکە ئاشکرایکردووە، ئێمباپێ دەیەوێت لە دەوربەری مەدرید بژی، نەوەک لە ناوەڕاستی شارەکە، ئەگەر سەرەتا ڤێلایەکی دڵخوازی خۆی نەدۆزییەوە، ئەوا بەنیازە سەرەتا ڤێلایەک بەکرێ بگرێت، تاوەکو لەسەر پارچە زەوییەک ڤێلایەک دروست دەکات.

چاوەڕێ دەکرێت تاوەکو سەرەتای مانگی یۆنیۆ/حوزەیران بەفەرمی کیلیان ئێمباپێ بە گرێبەستێکی ئازاد رووبەکاتە ریزەکانی ریال مەدریدی ئیسپانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button