ئاسیاسعودیە

وێستگەی داهاتووی مۆرینیۆ، راهینەرایەتی کریستیانۆ یان بێنزێما

یاریگا –

جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری پورتوگالی، بۆ سەردانی کردنی یاسر ئەلرامیان، سەرۆکی نیوکاسڵ و سندوقی وەبەرهێنانی سعودیە، گەشتی ئەم وڵاتەی کرد.

وێنەی مۆرینیۆ لە سعودیە و چەندین رووداوی جیاواز لەم وڵاتە لە چەند رۆژی رابردوودا بڵاوکرایەوە، کە سەرنجی زۆرێک لە هاندەرانی تۆپی پێی بۆ لای خۆی راکێشا.

دوای دوورخستنەوەی لە رۆما، ئەم راهێنەرە پورتوگالییە تاوەکوو ئێستا بێ یانە ماوەتەوە و بەشداری چەندین بۆنەی لە سعودیە کردووە، بەڵام پێدەچێت مەبەستی سەرەکی لە گەشتەکەی بۆ ئەم وڵاتە تەنها بەشداریکردن نەبووبێت لەو بۆنانەدا.

لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ سعودیە، مۆرینیۆ دیدارێکی لەگەڵ یاسر ئەلڕامیان ئەنجامدا و لەگەڵ تورکی ئەلشێخیشدا، کە ئێستا سەرۆکی دەستەی ئاسودەیی سعودییە کۆبوونەوەیەکی هەبوو، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی دەنگۆی لەسەر داهاتووی ئەم راهێنەرە لە سعودیە بڵاوببێتەوە.

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، پێگەی کات ئۆفساید بانگەشەی کردووە کە دیداری راهێنەری پێشووی چێڵسی و ریال مەدرید لەگەڵ ئەم دوو کەسەدا هاوتەریبە لەگەڵ هەوڵەکانی مۆرینیۆ بۆ گەڕانەوە بۆ جیهانی تۆپی پێ و ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەو سەرکردایەتی یەکێک لە یانەکانی سعودیە وەک نەسر، ئیتیحاد و ئەهلی لە هاوینی ساڵی داهاتوودا بگرێتە ئەستۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button