ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیڤەرپوول 60 ملیۆن یۆرۆ بۆ یاریزانێکی سێریا ئەی تەرخان دەکات

یاریگا –

لیڤەرپوول یاریزانێکی سێریا ئەی کردووەتە ئەمانج، کە نرخەکەی 60 ملیۆن یۆرۆریە.

رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپوول چاوی بڕیووەتە تواناکانی تون کۆپمینیریسی هۆڵەندی و ناوەڕاستکاری ئاتڵانتای ئیتاڵی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی لاگازێتا، یانە ئیتاڵییەکە بۆ دەستبەرداربوون لە یاریزانە هۆڵەندییەکەی بڕی 60 ملیۆن یۆرۆی دەوێت، بە کەمتر لەو نرخە دەستبەرداری نابێت.

بەڵام گرفتی گەورەی رێدز ئەوەیە، مانچێستەر یونایتدی رکابەری دێرینی و یوڤێنتوسی ئیتاڵیش کێبرکێ لەسەر بەدەستهێنانی تواناکانی کۆپمینیریسی دەکەن.

تون لە هاوینی 2021 لە ئەلکەماری هۆڵەندییەوە بە بڕی 14 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئاتڵانتا کرد، بە درێسی یانە ئیتاڵییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 111 یاری کردووە، 26 گۆڵی کردووە و 12 گۆڵیشی درووستکردووە.

یاریزانە تەمەن 26 ساڵانییەکە لەم وەرزە ئاستێکی سەرسوڕهێنەر پێشکەش دەکات، لە 33 یاری 12 گۆڵی بۆ یانەکەی کردووە و 4 گۆڵیشی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button