ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بەفەرمی لازیۆ دەست لەکارکێشانەوەی ساری راگەیاند

یاریگا –

بەفەرمی ماوریزیۆ ساری ماڵئاوایی لە یانەی لازیۆی ئیتاڵی کرد.

کەمێک لەمەوبەر لازیۆ بە شێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، ماوریزیۆ ساری ئیتاڵی دەستی لە راهێنەرایەتی یانەکە کێشاوەتەوە و گرێبەستەکەیان هەڵوەشاندووەتەوە.

یانە ئیتاڵییاکە لەلای خۆیەوە سوپاسی ساری کردووە بۆ ئەو خزمەتانەی لە سێ وەرزی رابردوو پێشکەش بە یانەکەی کردووە.

هاوکات لازیۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، جیۆڤانی مارتوسیلۆی یاریدەدەری ساری وەک راهێنەری نوێی یانەکە دەستبەکار دەبێت.

ساری لە هاوینی 2021 ئەرکی راهێنەرایەتی لازیۆی ئیتاڵی گرتە دەست، لەکۆی 137 یاریدا 65 بردنەوە و 42 دۆڕان و 30 یەکسانبوونی بۆ یانەکەی پایتەختی ئیتاڵیا بەدەستهێنا.

ماوریزیۆ لە رابردوودا راهێنەرایەتی یانەکانی ناپۆلی و یۆڤێنتۆس و چێڵسی و هێلاس ڤیرۆنا و ئیمپۆلیشی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button